تێکۆشانی دادپەروەری لە ڕۆژی ٣٨٥هەمدا بەردەوامە

ئەمینە شەنیاشار و فەریت شەنیاشاری کوڕی لە ڕۆژیڤ ٣٨٥هەمدا درێژە بە تێکۆشانی دادپەروەری دەدەن.

ڕەحا

 

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی رەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای رحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی ٣٨٥ ڕۆژە بەردەوامە، ئامینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا بەردەوام دەبێت و فەریت شەنیاشار ڕاشیگەیاندووە، کە ئەوان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان لەبەردەم دەروازەی دادوەری تا ئەو کاتەی دادپەروەری جێبەجێ دەبێت.

 

سەبارەت بەو پرسە، خێزانەکە ئەم پەیامەیان لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بڵاوکردەوە: "ئێمە لە زستاندا وازمان لە داواکاری دادپەروەری نەهێنا، . ئەمە هاوینێکی تریش هات داواکارییە مرۆیی و یاساییەکانمان پێچەوانە مەکەنەوە داوای دادپەروەری دەکرێت".