"ڕۆژنامەنووسانی ژن دەبنە دەنگی ڕاستی"

ژنە ڕۆژنامەنووسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆنفرانسی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" ڕایانگەیاند کە سەرەڕای فشار و سەختی و هێرشەکان، ژنانی ڕۆژنامەنووس دەنگی گەل و پەیڕەوانی ڕێگای حەقیقەتن.

زەینەب عیسا 

 

قامیشلۆ-دوێنێ ٨ی تشرینی دووەم، یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان بە ١٥٠ نوێنەرەوە چوارەمین کۆنفرانسی خۆی لە شاری قامیشلۆ ئەنجامدا، ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون ڕایانگەیاند کە سەرەڕای  سەختی و هێرش و ئاوارەبوون، بوونەتە دەنگی ڕاستی و ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە گەیاندنی ڕاستییەکان بە هەموو جیهان.

 

"کۆنفرانسەکەمان تەرخان کرد بۆ جیهان بیلگین"

ڕۆژنامەنووس ستێرک گوڵۆ سەرنجی بۆ بەڕێوەچوونی چوارەمین کۆنفرانسی یەرەژە ڕاکێشا و وتی: چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی راگەیاندنی ژنمان تەرخان کرد بۆ هاوڕێکەمان جیهان بیلگین، کە لە کاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی سەر بەنداوی تیشرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج، ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی کە بەشداری کۆنفرانسەکە بوون هەڵسەنگاندنی گرنگیان لەسەر پەرەپێدانی کاری ڕۆژنامەوانی لەگەڵ دەنگی ژنان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد هەروەها باسی لە خەبات دژی عەقڵییەتی باڵادەستی پیاوان کرد، جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە ڕاهێنانی پیشەیی بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس بکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە ئەکادیمیاکان بکرێتەوە ئامانجمان ڕێکخستنی هەموو ڕۆژنامەنووسانی ژنە لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان، هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ژن لە باوەش دەگرین کە وەک یەکێتییەک کاردەکەن دەنگی خەبات و بەرخۆدانی ژنان بێت و لە بەرامبەر هەموو ئەو کێشە و سەختییانە بوەستینەوە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە "ئێمەی ڕۆژنامەنووسانی ژن، پێویستە پێنووس و کامێراکانمان بەکاربهێنین بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و بەرگریکردن لەو دۆزی کە هەڤاڵانمان لە پێناویدا گیانیان بەخت کردووە.

 

"لە ٥٠ بۆ ٥٠٠ ڕۆژنامەنووسی ژن بەردەوامن لە کارەکانیان"

ڕۆژنامەنووس جوانا جومعە سەبارەت بەو سەختییانەی ڕووبەڕووی ژنە ڕۆژنامەنووسانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبنەوە وتی: ئەم کۆنفرانسەی ئەمڕۆ ڕێکخستبوومان دەبوو دوو ساڵ لەمەوبەر بکرایە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی شەڕی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناچار بووین دوابخەین، ئەم کۆنفرانسە ماوەی چوار ساڵە ئەنجام نەدراوە، ئێمە ئەم کۆنفرانسەمان بە بەشداری ١٥٠ نوێنەر ڕێکخست، با لەبیرمان بێت کە راگەیاندنی ژنان لە ٥٠ کەسەوە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ دەبینین کە بە ٥٠٠ کەس بەردەوامە کە ئەمەش ژمارەیەکی کەم نییە. بێگومان بەدرێژایی ساڵان سەختی هەبووە، ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی ژنانی ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە لە ناوچە جەنگییەکان زیاتر بووە، زۆرجاریش ڕۆژنامەنووسان کەوتوونەتە بەر هێرش و هەڕەشە، بەڵام بەو بەڵێنەی کە ژنە ڕۆژنامەنووسەکان لە سەرەتاوە بە دروشمی "ژن ژیان، ئازادی" دایانناوە، ژنە ڕۆژنامەنووسەکانمان بەو ڕۆحەوە لە هەموو بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا جێگەی خۆیان دەگرنەوە. لە ناوچە جەنگییەکان بە کامێرا و پێنووسەکانیان شانبەشانی شەڕڤانان پێشەنگن.

 

"یەرەژە دەبێتە دەنگی ژنان"

ڕۆژنامەنووس خەبات عەباس هەروەها ڕایگەیاند کە یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان کار لەسەر دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان دەکات و وتی: کۆنفرانسی یەرەژە هەنگاوێکی گرنگە، هەنگاوێکە لە پڕۆسەی بونیادنانی ڕۆژنامەنووس کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەردەوامە. چونکە یەرەژە گەرەنتی مافەکانی ژنانە و دەبێتە دەنگی ئەوان دەبینین لە ئێستادا سووریا لە دۆخێکی نوێدایە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، دەمانەوێت ژنانی ڕۆژنامەنووس بگەنە هەموو بەشەکانی سووریا بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر دۆخی ژنانی سووریا چونکە هێشتا سووریا سەقامگیر نییە دامەزراندنی ئەم یەکێتییە دەتوانێت سودێک بێت بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە دەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان کە شەڕیان کرد دژی داعش و دەوڵەتی تورکیا و بوونە شەهید لە دادگا نێودەوڵەتییەکان.

 

"سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بەشداری ژنان لە بواری میدیادا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە"

هەروەها ئەڤین ئیبراهیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان "یەرەژە" ڕایگەیاند کە بەستنی کۆنفرانسی یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان لەم کاتەدا زۆر گرنگە. ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی ژن ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و وتی: بەستنی کۆنفرانسەکە لەم کاتەدا بە تایبەتی گرنگە، چونکە دەبینین گۆڕانکارییەکی سیاسی لە سووریا ڕوویداوە، ئەو ڕژێمەی کە ساڵانێک بوو خەریکی چەوساندنەوەی گەل بوو، ڕووخێندرا، لە شوێنی خۆیش حکومەتێکی کاتی هاتووە کە بە هەمانشێوە هەمان کارەکانی ڕژێم دژی گەل ئەنجام دەدات، کۆنفرانسی یەرەژە پەیامێکە بۆ هەموو گەلی سووریا دەڵێین ئێمە هەمیشە دەنگی گەل دەبین لە نێوان کۆنفرانسی سێ و چوار هەنگاوی زۆر گرنگ لە لایەن یەرەژەەوە نراوە چونکە بە تایبەتی لە ڕوانگەی ژنانەوە کاردەکات و ئەجێندایەک بونیاد دەنێت بە گوێرەی ئەوان  سەختی هەبوون کە ی بۆ ئه نجامدانی کاری زۆر باش سەرباری هه موو هێرش و ئاسته نگه کان و به شداری ژنان له بواری ڕۆژنامهوانیدا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده بێت.