"پرۆسەی ئاشتی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی هەنگاوێکی گرنگە"

لە سلێمانی دیداری "دوای ساڵێک پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەو کوێ؟" بەڕیوەچوو، لە پانێڵی دووەمدا وترا: گرنگی پرۆسەی ئاشتی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی هەنگاوێکی گرنگە، سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە، گرنگی هەیە بۆ کرانەوەی ڕێگاکانی هەرچوار بەشی کوردستان و نزیکبوونەوەی کوردان.

سلێمانی

 

لە هۆڵی ڕامادا لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ناوەندی توێژینەوەی شار لە دەزگای میدیایی شارپرێس، دیداری “دوای ساڵێک پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەرەو کوێ؟” بە خولەکێک وەستان بەبێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدان دەستیپێکرد و نزیکەی ١٢٠ کەس لە ئازادییخوازان، وڵاتپارێزان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی سیاسیی بەشدارن و دوو پانێڵ پێشکەش کران.

 

"ئەم پڕۆسەیە هۆکارە بۆ هێنانی ئاشتی و نەمانی هێرش هۆ سەر باشوور"

لە پانێڵی دووەمدا د. تەلار عەلی ئەمین، پانێڵیست، باسی لە قوڵای ستراتیجی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردو وتی: ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەربکەوێت، ئای کورد دەباتە سەر مێزی گفتوگۆ لەسەر مافەکان؟،بە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە دەستکەوتی گرنگ بۆ کورد جێ دەهێڵێت، ئێمە دەبێت لە دروشمەکان دوربکەوینەوە تا بتوانین سەربکەوین، پرۆسەی ئاشتی کورد ڕووبەڕووی ترس دەکات، بە هۆکاری ئەوەی ئێمە لە مێژوودا هەردەم کورد لەڕێگەی داگیرکەرانەوە سەرکوت دەراین و ڕێکەوتنەکانمان سەری نەدەگرت لەگەڵیاندا،  سەرەڕای ئامادەبونمان بۆ ئاشتی و دەستپێشخەریمان لە پرسی ئاشتیدا، سوتاندنی چەک و کشانەوەی گەریلایان لە سنورەکانی تورکیا، لە ئەگەری سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتیدا دەبێت جارێکیدیکە هەگاو بنەین بەرەو دۆخی نەخوازراویش، پڕۆسەی ئاشتی کاتێک دەڵێین لەڕوی ئابوریەوە بوژانەوەی گرنگ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، گەشانەوەی باخچەو و ئاوەدانکردنەوەی گوند و ژێرخانی ئابووری، نزیکەی ١٩ گوند لە دهۆک چۆڵکراوە، دەبێتەهۆکاری ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان ئەم پڕۆسەیە، داتاکان پێمان دەڵێن سێ هەزار و ٦١ جار تورکیا لە ماوەی  سێ ساڵ ئەنجامیداوە، کەوایە ئەم پڕۆسەیە هۆکارە بۆ هێنانی ئاشتی و نەمانی هێرش هۆ سەر باشوور، ناتوانین بە چاوێکی کەم سەیری ئەم پڕۆسەیە بکرێت، لە ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵاتی، کاتێک دەسەڵاتی سەربازی گەل بەڕێوەببات تەواوی کرداریەکانی ژیان دەچێتە بواری قەدەغەیەوە، کەوایە گرنگی ئەم پڕۆسەیە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی هەنگاوێکی گرنگە.

 

وتیشی: لە کاتی پێوستدا پارتەکان  کەلە دژی کوردیشن دەڵێن کورد بەشێکن لەو دەسەڵاتە، بەڵام دواتر دەبین تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان واڕەفتار دەکەن، کەچی لە ناوەڕۆکدا دوژمنی گەلی کوردن و تەواوی چاند و زمان و شێوازی  ژیانی کۆمەڵاتی بە تورک کراوە، سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە، گرنگی هەیە بۆ کرانەوەی ڕێگاکانی هەرچوار بەشی کوردستان و نزیک بوونەوەی کوردان لەیەکتری گرنیە کار لەسەر پڕۆسە بکرێت، بۆئەوەی بە زووترین کات بچێتە بواری جێ بەجێکردن.

 

د. سەلام عەبدولکەریم، باسی لە پڕۆسەی ئاشتی لە ڕوانگەی دەوڵەتی تورکیاوە ئاستەنگی و گرفتەکانی کردو وتی: ئەو ئاشتیەیی باسی دەکرێت بەخوێنی ئەو کەسانە گەیشتۆتە ئێرە کە گیانی خۆیان لەم ڕێگایەدا فیدا کردوە، بێگومان لەڕوانگەی دەوڵەتی تورک ئەوەی کە ئاستەنگە ناوی پڕۆسەکەیە، کە ناوی چارەسەری پرسی کورد و نونیادنانی ئاشتییە، پەکەکە  و ڕێبەر ئۆجالان ئەوەی کە کەوتۆتە سەر شانیان توانیویانە جێبەجێی بکەن، ئەوەی ماوە دەوڵەتی تورکە، تائێستا ناکۆکی هەیە لەسەر ئەوەی کە کۆمسیۆن بچێتە ئیمراڵی و سەردانی بەڕێز ئۆجالان بکەن، هەنگاوەکانی بەڕێز ئۆجالان بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان  و دەسکەوتەکانی و هاوکات پەژاکیش دەیەویت وەک خۆی بمێنێتەوەو هەرێمی خۆیان بپارێزن. تورکیا دەیەوێت سود لە ئەو گرنگیدانەی بەڕێز ئۆجالان ببینێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، تورکیا وەک ڕوانگەی دەوڵەتی خۆی لە ئێستا لاوازە و  ئەم پڕۆسەیە ئەگەر بێت و بتوانێت لە پەرلەمان لە بواری یاسایی و دەستوری کاریگەر بکات ئەوکاتە دەبێتە هۆی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا.

 

" لەم پڕۆسەیە بەڕێز ئۆجالان هەرکارێک بکات نایەوێت ڕۆژئاوای کوردستان زیانی بەربکەوێت"

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ناوخۆیی دەوڵەتی تورک و مەهەپە و ئاکەپە دەیانەوێت سوربن لەسەر بە تورک بوون و بەقسەی خۆیان هێنانە ئارای تورکیایی بێ تیرۆرە، وتی: بۆ دونیای دەرەوەش تورکیا دەیەوێت دیمەنی دراماتیک بە جیهان پیشان بدات بەوەی کە سەرۆک شارەوانیەکانی جەهەپە زیندانی بکات و بەوەی کە جیاوازی ناکات لە نێوان هاوڵاتیان و سیاسەتمەداران، ئەوەمان بیرنەچێت ڕوخانی سووریا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر لاوازکردنی دەسەڵاتی تورکیا هەبوو، بۆیە هاکان فیدان و دەسەڵاتدارانی تر پرۆسەکە ئەبەستنەوە بە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لە دیدارەکانی ڕێبەر ئۆجەلان دەبینین کە ستاتۆی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر بە جیاواز و تایبەتر دەگرێتەدەست، لەم پڕۆسەیە بەڕێز ئۆجالان هەرکارێک بکات نایەوێت ڕۆژئاوای کوردستان زیانی بەربکەوێت، تائێستاش تورکیا هیچ دڵنیاییەکی یاسایی نەداوەتە جێ بەجێکردنی ئەم پڕۆسەیە.

 

" دوای ٢٠١١ دوای شۆڕش گەل توانی بۆخۆی ناسنامەیەک بونیاد بنێت"

محەمەد ئالا، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، باس لە کورد و نا ناوەندێتی لە سوریای نوێ دەکات، دەڵێت: گەلی کورد لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوو، بە چەند قۆناغ دا تێپەڕی بەڵام دوای سەرهەڵدانی تەڤگەری ئازادی کورد توانی هەبوونی خۆی و ناسنامەی خۆی بپارێزێت لەبرامبەر قڕکردنی گەلی کورد لەلایەن دوژمنەکانی، هاوکات دوای ٢٠١١ دوای شۆڕش گەل توانی بۆخۆی ناسنامەیەک بونیاد بنێت، واتا شەڕ بوە شەڕی پاراستنی دەسکەوت و بونیاد نانی دیموکراسی، هاوکات پڕۆسەی دیموکراسی ڕۆژئاوا بووە هۆکار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سەەدساڵی کورد، تەنانەت دەوڵەتی شامیش دان بە خۆسەری ڕۆژئاوا نانێت، چونکە دەبینن پڕۆسەی دیموکراسی دەتوانێت یەکسان بێت و گەل بپارێزێت، کێشەی سووریا سیاسی نیە یان کەسایەتی نیە، کێشەی کۆمەڵایەتیە و بونیادی گرنگی کۆمەڵگەیە، بۆیە لەسەر زمانی هەموو گەلی سووریا کۆمەڵگەی دیموکراتیکە بۆ بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەری گەل، دەبینین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆبەڕیوەبەری هۆکاری سەرەکیەیی بۆ ئەوەی گەل کاری بۆبکات، چونکە دەزانن دەتوانن بەوڕێگا کۆمەڵگە زیندوو بهێڵنەوە، ئەوەمان بیر نەچێت دەبینن لە مێژووی مرۆڤایەتی زیاتر لە ماوەی سەدساڵ گرنگی بە ناوبەندی نەدراوە بۆ یەکگرتنی ئەو نەتەوانەی کە بتوانن بەیەکەوە بژین، بۆیە ئێمە گرنگی بە خۆ بەڕێوەبەری دەدەین بۆ نەهێشتنی سیستەمی دەوڵەت کە هەوڵدەدات کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەناو ببات، دەبینین حکومەتی شام لە دژی ئەم پڕۆژەیە دینی کردۆتە ئامرازێک کە بتوانێت دژی ئەم خۆ بەڕێوەبەرییە بوەستێتم لە پەرتوکی پاراستنی گەلێکی ڕێبەر ئۆجەپان دەڵێت: "ئەگەر گەلێک خۆی باش پێناسەبکات دەتوانێت پێشەڕۆژێکی ڕونی هەبێت".