دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵی ناگیهان ئاکارسەل لە ڕۆما بەڕێوەچوو
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بۆ بەبیرهێنانەوە و پەرەدان بە میراتی ئەندامی ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس ناگیهان ئاکارسەل فێستیڤاڵێکی دوو رۆژە بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
بە پێشەنگایەتی ژنۆلۆژی ئیتاڵیا و ڕێکخراوەکانی ژنانی ئیتاڵیا وەک Rete Jin û jinên Rete Kurdistan, Ni Una Di Meno, ADM Jin و ژنان و گەنج دووەمین فێستیڤاڵی دەنگی دێرین "Dengê Arkaîk" لە ڕۆمای ئیتاڵێا ئەنجام درا.
فێستیڤاڵەکە بۆیادکردنەوەی ناگیهان ئاکارسەل، کە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی تیرۆر کرا، لە ڕۆژی هەینی لە ناوەندی کوردانی ئارارات بە ناساندنی پەرتووکی ‘بۆنی خۆڵ’ـی ناگیهان ئاکارسەل کە وەرگێڕاوە بۆسەر زمانی ئیتاڵی دەستی پێکرد.
پەرتوکەکە لەلایەن ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ئیتاڵیا، کلاودیا پیلیگرینۆ و ئەندامی ڕیتی کوردستان "Rete Kurdistan" ڤیۆلا پاولۆنیییەوە ناساندنی بۆ کرا.
دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە لە "Casa Quartiere di Quarticciolo" لەلایەن کۆمیتەی ژنۆلۆژی باشووری فەرەنسا و باشووری کەتەلۆنیان بە پێشکەشکردنی سیمیناری هونەری بەردەوامی هەبوو.
ئێوارەی فێستیڤاڵەکە بە بەشداربوونی ژنانی ئیتاڵیا و وڵاتپارێزانی کورد درێژەی هەبوو و بەرنامەی هونەری ڕێکخرا، لە چالاکییەکاندا سەرنج خرایەسەر وتەکانی ناگیهان ئاکارسەل و بە پێشکەشکردنی چەندین چالاکی هونەری بەردەوام بوو.
هەروەها بێریڤان ئایاز، ڕۆژنامەنووس و هونەرمەندی کورد بە میوزیکە چاندییەکانی جۆشێکی هونەری بەخشی بە فێستیڤاڵەکە.
فێستیڤاڵی دەنگی دێرین، لە دوای چالاکییە هونەرییەکان بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” کۆتایی هات.