ڕۆژنامەنوسی ئێرانی ئیلهام ئەفکاری دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران ڕۆژنامەنووس ئیلهام ئەفکارییان بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ و دروستکردنی نائارامی لەوڵاتەدا دەستگیرکرد.

ناوەندی هەواڵ

سەعید ئەفکاری دەستگیرکردنی خوشکەکەی ئیلهام ئەفکاری ڕۆژنامەنووسی پشتڕاستکردەوە و لە تویتێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وتی: "ئیلهام ئەفکاری خوشکم لە شیراز دەستگیرکراوە و هیچ هەواڵێکمان لەبارەی هاوژینەکەی لیانەی کچی نییە کە تەمەنی سێ ساڵە".

 

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی دووەم ڕۆژنامەنووس ئیلهام ئەفکاریان لە شاری شیراز لە کاتی هەوڵدان بۆ بەجێهێشتنی وڵات دەستگیرکرد و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندی بە شۆڕشەوە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەدا کە ئیلهام ئەفکاری یەکێکە لە هاوکارە سەرەکییەکانی کەناڵی "ئێران ئینتەرناشناڵ"، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە بە فارسی پەخش دەکات.

 

بەم دواییانە وەزارەتی دەرەوەی ئێران چەندین دەزگای میدیای فارسی زمان کە لە دەرەوەی وڵات پەخشیان دەکرد بە بە بیانووی دەربڕینی ناڕەزایی دژی ڕژێم لە ئێران، بە ڕێکخراوی تیرۆریستی دیاری کرد.

 

ئیلهام ئەفکاری خوشکی کەشتیوانی ناڤید ئەفکارییە کە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری شیراز لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە درا، بە تۆمەتی "کوشتنی ئەفسەرێکی ئاسایش"، لە کاتی خۆپیشاندانی جەماوەریدا کە لە ساڵی ٢٠١٨دا سەریهەڵدا، بەهۆی خراپیی دۆخی ژیان و ئابووریەوە.