ناوی ژینا ئەمینی دەبرێتە جامی جیهانی تۆپی پێی ئەمساڵ

لەگەڵ دەستپێکردنی جامی جیهانی تۆپی پێ دا، كەمپەینێك بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و وتنەوەی ناوی ژینا ئەمینی لە گۆڕەپانی یارییەکاندا ڕاگەیەندرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەم خولی یارییەکانی جامی جیهانیی تۆپی پێی ٢٠٢٢ لە وڵاتی قەتەر دەستپیدەکات، لەلایەن چالاکوانانەوە کەمپەینێک ڕاگەیەندرا تا لە گۆڕەپانی یارییەکانەوە ناوی ژینا ئەمینی بهێنرێت و بە وتنەوەی دروشم پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بکرێت.

 

كەمپەینەكە داوا لە بەشداربووانی ناو یاریگاکان دەکات، لە خولەکی ٢٢دا، کە تەمەنی "ژینا ئەمینی"ە، لە هەموو یارییەکاندا هاوار بکەن و ناوی "ژینا ئەمینی" بهێنن.

 

هەروەها، له درێژەی کاردانەوەکاندا کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بەدەستی پۆلیسی ئەخلاقی ئیران سەریهەڵداوە، لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یاری دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردەی نیکاراگوئە، زۆربەی یاریزانانی ئێران بەشداری وتنەوەی سروودی کۆماری ئیسلامییان نەکرد.