"ژن تیڤی بۆ گەیاندنی ڕاستییەکانی ژنان کار دەکات"
سەوسەن عەلی، کارمەندو پێشکەشکاری ژن تیڤی، کە یەکێکە لە ئاوارەکانی سەرێکانی، باس لەوە دەکات کە ژن تیڤی دەنگ و ڕووخساری ژنانە، هەروەها کار بۆ گەیاندنی ڕاستییەکانی کۆمەڵگە دەکات.

عامودا
بە کردنەوەی کەناڵی ژن تیڤی کە یەکەم کەناڵی تەلەفزیۆنی ژنان و دەنگی ڕاستی و ڕەنگی ژنانە لە سەرانسەری جیهان و کوردستان، زۆرێک لە ژنان شوێن خەون و خواستەکانیان کەوتوون، ژنان بوونی خۆیان لە ژن تیڤی دۆزیەوە، گروپە تەلەفزیۆنەکە لە پێشکەشکارانەوە تا کامێرامان و مۆنتاژکار و دۆبلاژەکان، هەموویان ژنن، ئەمەش جیاوازییەکەی لەگەڵ کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی دیکەشدا دەردەخات.
سەوسەن عەلی لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شارەکەی سەرێکانی، ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوو لە شاری حەسەکە لە جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە بەرخۆدانی لە دژی داگیرکردنی خاکەکەی و دەنگی حەقیقەتی کۆمەڵگەی پەنابەرەکانی بێت، لە ساڵی ٢٠٢١ پەیوەندی بە تەلەفزیۆنی ژن تیڤییەوە کردووە و لەوێ وەک کامێرامان هەڵوێستی وەرگرتووە، سەوسەن نەیدەویست تەنها وەک کامێرامان بمێنێتەوە، بۆیە هەوڵیدا خۆی پەرەپێبدات و ببێتە پێشکەشکاری کەناڵەکە بۆ ئەوەی ببێتە دەنگی کۆمەڵەاکەی لە شارەکەیدا.
"بە هیوای ئەوەی لە زێدی خۆی کار بکات"
سەوسەن عەلی باسی لە پەیوەندی کردنی بە ژن تیڤی کرو ڕوونیشیکردەوە، دوای کۆچکردنی لە سەرێکانییەوە، لە شوێنەکانی وەک حەسەکەو عامودا نیشتەجێبووە و وتی: لە ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ کۆمەڵێک ژن بەشداریم لە پەروەردەی ژن تیڤی کرد، لەم خولە پەروەردەییە فێری مۆنتاژ و دۆبلاژکردن و پێشکەشکردن و وێنەگرتن بووم، ئێمە سێ ژن لەم خولە پەروەردەییە تێپەڕین و شوێنێکمان لە کەناڵەکە دەستکەوت، ئامانجم تەنها ئەوە بوو کە ببمە کامێرامان، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و دوای گفتوگۆکردن لە ناو کەناڵەکەدا گروپەکە، خەونەکانم فراوانتر بوون و ویستم لە داهاتوودا ببمە پێشکەشکار و ئاسۆی کارکردنم فراوانتر بکەم، خەونم ئەوەیە ڕۆژێک بگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم و لەوێ کاربکەم و ببمە دەنگ و ڕەنگی کۆمەڵگەکەمە.
"گەیاندنی ڕاستی و دەنگی کۆمەڵگە"
سەوسەن عەلی ڕایگەیاند کە لەگەڵ هاوڕێکانی بەدواداچوون بۆ هەموو کار و چالاکییە مەیدانییەکانی دەرەوەی ستۆدیۆ دەکات و وتی: ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو بەرنامە و دۆسیە و هەواڵ و چالاکییانە دەکەین کە بەڕێوەدەچن و هەوڵدەدەین ئەو ڕاستیانە بگەیەنینە بۆچوونی گشتی، دوای تەواوکردنی کارەکانمان لە دەرەوە، لە ستۆدیۆشدا خەریکی کاری مۆنتاژ دەبین، ئێمە وەک گروپێک لە ژنان لە ناوەند بە کۆردیناسیۆن و یەکدەنگی کارەکانمان ئەنجام دەدەین، سەرەتا بە ئەستەم ژنێکمان وەک کامێرامان یان پێشکەشکار هەبوو، بەڵام بە ئیرادە و ئامادەبوونی خۆمان، بەسەر ئەو سەختییەدا زاڵ بووین و ئێستا سەدان ژن بەشداری لە چاپەمەنی و پێشەنگایەتی دەکەن، ئەو ئامێرانەی کە بۆ وێنەگرتن بەکاریان دەهێنین ڕۆژانە پاک دەکرێنەوە و پارێزگارییان لێدەکرێت.
"با هەموو ژنێک بەدوای خەونەکانیدا بگەڕێت"
سەوسەن عەلی داوای لە هەموو ژنان کرد بەدوای هیواکانیاندا بگەڕێن و لە کۆتایی قسەکانیدا بەم شێوەیە وتی: هیوا و خواستی من ئەوەیە کە هەموو ژنێک بەدوای خەون و بەرژەوەندییەکانیدا بگەڕێت، هەر ژنێک کە حەزی لە ڕۆژنامەگەرییە، پێویستە ڕوو لە کەناڵی ژن تیڤی بکات کە شوێنی دەنگ و ڕەنگی ژنانە، با هیچ بەربەستێک لەبەردەم خەونەکانتدا نەمێنێت، بە ئیرادە و خواست، هەموو ئاڵەنگاری و سەختییەکان تێدەپەڕێن و کاتێک بەرهەمەکان سوود بە کۆمەڵگە دەگەیەنن، هەموو ئاڵەنگاری و ماندووبوونەکان لەبیر دەکرێن.