تەرمی ئەو ژنەی شەوی ڕابردوو لە دەربەند خنکا دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسنووری شارەدێی بنگرد خوار گوندی مەمەنداوە هەواڵیان پێداین، کە ژنێک لە دەربەند كەوتووەتە ئاوەوە خنكاوە تیمەکانمان دەستبەجێ گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکە دۆزرایەوە.

ناونەدی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دۆزینەوەی تەرمی ئەو ژنەی لە دەربەند خنکا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە سنووری شارەدێی بنگرد خوار گوندی مەمەنداوە هەواڵیان پێداین، کە ژنێک بەناوی "دالیا" لەدەربەند خنكاوە تیمەکانمان دەستبەجێ گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەیانی ئەمرۆ تەرمەکەیان دۆزیەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "دالیا" تەمەنی ٢٢ساڵە و دایکی منداڵێکە، لەگەڵ سێ ژنی دیکە چونەتە ناو ئاوەکە و لەناکاو ژێرئاوكەوتوون و سێ ژنەكەی دیكە ڕزگار كراون.