پانێڵێک بە ناونیشانی "تێکۆشان و خۆپاراستنی ژنان لە بەرامبەر جینۆسایدا" پێشکەش کرا

لە شاری سلێمانی لە لایەن کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان و ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد، بە ئاماددە بوونی بەشێک لە ژنانی چالاکوان سینەفزیۆنێک لەبارەی جینۆسایدی ژنانی ئێزدی پێشکەش کرا.

سلێمانی

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦ی ئاب، لە سیزەر کافێ لە شاری سلێمانی، بە نوێنەرایەتی گۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان و ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد، بە ناونیشانی "تێکۆشان و خۆپاراستنی ژنان لە بەرامبەر جینۆسایدا" ، پانێڵێک بۆ هەر یەک لە " گەشە دارا حەفید، پارێزەر، دەربارەی جینۆساید لەسەر ژنان و تێکۆشانی یاسایی لە بەرامبەر جینۆسایدا، سارا بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دەربارەی شنگال و جینۆسایدکردنی ژن، ئەمینە ئۆسێ ، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە ستار دەربارەی دەستکەوتەکای ژن لە ڕژئاوا " ڕێکخرا، سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و نمایشکردنی سینەفزۆنێک دەستیپێکرد.

 

"تا ئێستا لە جیهاندا چەکدارێکی داعش لەسەر دەستدرێژییە سێکسییەکان بەرامبەر ژنانی ئێزیدی سزا نەدراوە" 

گەشە دارا حەفید، پارێزەر باسی لە جینۆسایدکردنی لەسەر ژنان و تێکۆشانی یاسایی لە بەرامبەر جینۆسایدا کردو وتی: یەکێک لە کارە قێزەونەکانی داعش لاقەکردنی ژنان و کچانی ئێزدی بووە، سەرەڕای دەستدرێژییەکان تا ئێستا لە جیهاندا چەکدارێکی داعش لەسەر دەستدرێژییە سێکسییەکان بەرامبەر ژنانی ئێزیدی سزا نەدراوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری کۆکردنەوەی دەستدرێژییەکانی سەر ژنانی ئێزیدی داوە بەڵام پار عێراق کۆتایی بەو ڕێکخراوە هێنا، بۆیە نەیانتوانی دژ بە داعش بەکاری بهێنن، لە چەندین وڵات ئەوەی بەرامبەر ژنانی ئێزیدی و گەلی ئێزیدی کرا بە جینۆساید ناوزەندکرا، هەروەها داوای سزادانی ئەو تاوانبارانە دراوە، سەرەڕای ئەو هەموو دەسترێژی و لاقەکردنانەی ڕوبەڕووی ژنان بونەوە، لەدوای ئەنجامی دەستدرێژییەکان بۆسەریان و خستنەوەی نەوەیەکی داعش لە لایەن ژنێکی ئێزیدییەوە، کارەساتێکی دیکەیە بۆسەر ژنانی ئێزیدی، چونکە کولتووری ئێزیدییەکان بەدەر لە نەتەوەی خۆیان هیچ نەتەوەیەکی دیکە و ئاینێکی دیکە بۆیان قبوڵکراو نییە، ئەمەش بۆتە هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو ژن و منداڵانەی کە وەچەی داعشێکن لە خاکەکەیاندا، ئەو تاوانەی ئەنجامدرا تاوانی دژە مرۆڤایەتییە، بەداخەوە لە دادگای نێودەوڵەتیدا عێراق ئەندام نییە بۆیە داعش نانێردرێتە دادگای نێودەوڵەتی، بەڵام بەپێی یاسا لە ڕێگەی یاداشتێکەوە دەتواندرێت تاوانەکان ببرێنە دادگاکان و مافی مرۆڤ لەسەری هەڵوێستە دەکات، بەڵام ئەم ستەمە هێشتا بەردەوامە و ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن داعشەوە دەبنەوە.

 

"ژنانی ئێزدی لەدوای ۱۱ ساڵ بە ئیرادەو ڕێکخستنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی بەڕێکخستن دەکات" 

سارا  بۆتان، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باسی لە شنگال و جینۆسایدکردنی ژن کردو وتی: ئێمەی ژنانی ئێزدی ڕوبەڕووی کارەساتێکی گەورە بوینەوە، هەرچی ئازارێک ڕوویدا ئێمەی ژنی ئێزدی بینیمان، باوک و براو منداڵ و خێزانمان لەبەر چاوی خۆمان کوژران، پاشان ژنانیان ڕووبەڕووی دەستدرێژی کردەوە، دوور لە مرۆڤایەتی ژنانیان ڕووبەڕووی بازرگانی و دەستدرێژی دەکردەوە، پاش ١١ ساڵ ئێستاش کارەساتێکی گەورەیە بۆ هەر مرۆڤێک کە خاوەنی هەست و ویژدان بێت، تا ئێستەش منداڵان و ژنان بۆ شەنگال دەگێڕدرێنەوە، منداڵ هەیە ئێستە بەجێماوی خێزانەکەیەتی و دەگەڕێتەوە زێدی خۆی بەڵام خانەوادەی خۆی ناناسێتەوە، بە هۆکاری ئەوەی لە تەمەنێکی کەمدا دورخراوەتەوە لە خێزانەکەی. 

 

لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، لە ۳ ی ئابدا بنەماڵەی بارزانی خیانەتێکی گەورەیان بەرامبەر بە هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنانی ئێزدی کرد، وتیشی: لە ئەنجامی ئەو خیانەتە گەورەیەی لە لایەن بنەماڵەی بارزانیەوە ئەنجامدرا، ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی ئەو دەستدرێژینە کردەوە، هەروەها ئەو هێرشانەی لە کاتی کۆڕەوەکەدا کرانە سەر ناوچەکە چەندین شەهیدی دیکەی لێکەوتەوە، هەبوونی ئەو کارەساتە گەورەیە پێویستی بە دادگایەکی دادپەروەرانە هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەنجامدەرانی تاوانی جینۆسایدی گەلی ئێزدی بەئازادانە ژیان دەکەن، ئێمەی گەلی ئێزدی لە ئەنجامی هاوکاری یەپەژە و یەپەگە توانیمان ئازادی خۆمان ببینین، توانیمان ژنان خۆمان بەڕێکختن بکەین، لە ئەنجامی ڕێکختنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تواندرا گەلی ئێزیدی ئازاد بکرێت، ژنانی ئێزدی دوای ١١ ساڵ لەسەر بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆی بە ڕێکخستن دەکات، ئێمەی ژنانی ئێزدی ماوەی ۱۱ ساڵە بە بیری ڕێبەر ئاپۆ برینەکانمان تیمار دەکەین. 


" ژنانی  کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشەنگایەتی ئازادی ژنیان کرد" 

ئەمینە  ئۆسێ، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرە  ستار، باسی لە دەستکەوتەکای ژن لە ڕژئاوا کرد کە ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پێشەنگایەتی ئازادی ژنیان کرد وتی: ژنان لە دوای هێرش و دەستدرێژییەکان ئەرکی خۆڕێکخستنیان کەوتە ئەستۆ، کە لەناو یەپەژە و یەپەگەدا لەسەر فکرێک خۆیان بەڕێکخستن کردووە، تەواوی لایەن و ئاینە جیاوازەکانی کلدان و ئاشوور و کەسانی دیکە خۆیان لەسەر ئەو بیرە بەبێ هەبوونی جیاوازی خۆیان بەڕێکخستن کردووە، لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریدا تواندرا تەواوی ئایین و پارچەکانی ناوچەکە کۆبکاتەوە و مافی ژنان لە ناوچەکە بۆ ژنان دەستەبەر بکات، هەروەها ژنی کورد خۆڕێکخستن و بەدەستهێنانی مافەکانی کەوتۆتە ئەستۆ، لە ڕێگەی پەروەردە و ڕێکخستنی منداڵان لە سەرجەم سێکتەرەکاندا.


"دەیانەوێت کورد لە ڕێگەی جینۆسایدەوە لە ناو ببەن"

بنەفش تاهر، ئەدامی کۆنگرە ستار لە باشووری کوردستان، لە بارەی ڕێکخستنی چالاکییەکەوە، وتی: وەک دەزاندرێت ۱۱ ساڵ بەر لە ئێستا کورد لە شنگال جینۆساید کرا، دەیانەێت کورد لە ناوچەکەدا بسڕنەوە، بەڵام ئێمەی کورد هەر لە ئەشکەوتی شانەدەرەوە دەریدەخەین کە بوونی هەبووە، ویستیان لەڕێگەی جینۆسایدکردنی شنگالەوە کورد لەناو ببەن، بەڵام کورد و بە تایبەت ژنانی ئێزدی لەڕێگەی خۆبەڕێکخستنەوە دووبارە خۆیان بونیاد نایەوە.