هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" چووە هەفتەی ٨٠هەمین

بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان" ڕایانگەیاند کە لەم هەفتەیەدا لانیکەم ٣٠ کەس لەسێدارە دراون کە دووانیان ژن بوون، داواش دەکەن لەسێدارەدانەکان ڕابگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” کە بە بەشداری زیندانیانی سیاسی لە ٤٨ زیندان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان  ئێران بەڕێوە دەچێت، پێی ناوە ٨٠مین هەفتەی خۆی. چالاکوانان ڕایانگەیاندووە کە زیادبوونی لەسێدارەدان و ئەشکەنجە و توندوتیژی لە زیندانەکاندا سیاسەتێکی سیستماتیکە بۆ ترساندن و بێدەنگکردنی کۆمەڵگە.

 

لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە ٣٠ کەس لە سێدارە دراون
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە لە تێڕوانینێکی گشتی هەڵمەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە لە هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ کەس لەسێدارە دراون، لەنێویاندا دوو ژن هەن، هەروەها باس لەوەکرا کە لە زیندانی ورمێ پەنجەی سێ بەندکراو بڕدراون و ئەم کارە نامرۆڤانەیە ناڕەزایەتییەکی نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە.

 

فشارەکان لە زیندانەکاندا زیاتر دەبن
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بارودۆخی ئەندامانی کەمپەینەکە لە بەندی چواری ئەو زیندانەی کە غەزال هێزاری تێدا ڕاگیراوە نادیارە، باس لەوەش کراوە، لە ئەنجامی فشاری توندی هێزە ئاسایشییەکان، بەشێک لە زیندانییەکان خراونەتە ژووری تاکەکەسی، هەندێکیان دوای پێنج ڕۆژ گەڕانەوە بۆ ژوورەکانیان، بەڵام بەشی سیاسی بە داخراویی ماوەتەوە.

 

مانگرتن لە خواردن بەردەوامە
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی بانگەشەی ئەم هەفتەیە، غەزال هێزار لە ڕۆژی سێیەمدا لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە مانی لە خواردن گرت، ئامانجی مانگرتن لە خواردن، سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەکان ڕاکێشێت.


بەشداربووانی هەڵمەتەکە ئاماژەیان بەوەکرد کە توندوتیژی و پراکتیزەکان لە وڵاتدا زیاتر دەبن، ئامانجیان سەرکوتکردنی ئەو هەڵمەتەیە کە لە پێناو دادپەروەری و ئازادیدا خەبات دەکەن و ڕایانگەیاند: وەک کۆمەڵگە هێشتا باجی ئەمە دەدەین لە زیندانەکان و لەسەر دارستان و لە ژوورەکانی ئەشکەنجەدان.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە ڕای گشتی و نێودەوڵەتی کراوە کە دەنگی خۆیان بۆ "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بەرز بکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کە بڵاوکردنەوەی ئەو هەڵمەتە دەبێت لە پێشینەی کارەکان بێت.