ڕژێمی ئێران سزای زیندانیکردنی ناهید بەهرۆزی بۆ سێ ساڵ کەم دەکاتەوە

ناهید بەهرۆزی (فارۆهەری) هاوڵاتی بەهایی کە دانیشتووی شاری کەرەجە، لەلایەن لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرزەوە بە سێ ساڵ زیندان و سزای دیکە سزای بەسەردا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ 

 

هاوڵاتی بەهایی ناهید بەهرۆزی "فاروهەری" دانیشتووی شاری کەرەج، کە پێشتر لەلایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی شارەکەوە بە تاوانی ‘چالاکی پەروەردەیی یان پڕوپاگەندەیی کە دژی یاسای ئیسلامین’، لەلایەن لقی ١٢ی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرز  بۆ سێ ساڵ کەمکرایەوە سزاکان پشتڕاستکرانەوە.

 

ئەم بڕیارە لە لایەن لقی ١٢ی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرزەوە بە پێی ماددەی ٥٠٠ لە یاسای سزادانی ئیسلامی دراوە. بەپێی ئەو ئاگادارییە، سزای ٥ ساڵ زیندانی کە لەلایەن لقی  ٤ی دادگای ئینقلابی کەرەج دراوە، بۆ سێ  ساڵ کەمکراوەتەوە. لە هەمان کاتدا سزای زیادە کە ١٠  ساڵ بێبەشکردنی مافی بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵی و هەڵگرتنی ئامێری ئەلیکترۆنی و هەروەها پەرتوکی ئایینییش پەسەند کرا.

 

پێشتر دەستگیرکراوە

ناهید بەهرۆزی لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی فەردیسەوە ڕاگیرا و دوای تەواو بوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی کاچوە لە شاری کەرەج گوازرایەوە و دوای ٦٥ ڕۆژ دەستبەسەر کردنی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.

 

لەم دواییانەشدا، ئەو هاووڵاتییە بەهایییە لە ٥ی  تشرینی دووەم ئەمساڵدا لەلایەن لقی ٤ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە ٥ ساڵ زیندان و سزای دیکە سزا درا.