"ئەزموونە جیهانییەکان سەلماندوویانە کە بەشداری ژنان ئاشتییەکی بەردەوام دروست دەکات"

نەیسرین ئاکگول، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دووپاتی کردەوە: کە ژنان هەمیشە لە پێشەنگی خەبات بۆ ئاشتی و دیموکراتیکی بوون و تیشکی خستە سەر گرنگی بەشداریکردنیان لە داڕشتنی چارەسەرەکان و دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی.

ئارژین دیلەک ئۆنجەل

 

ئامەد- ژنان لە مێژە لە پێشەنگی بزووتنەوەکانی ئاشتیدان لە سەرانسەری جیهاندا، ناڕەزایەتی و دەستپێشخەری بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان ڕێکدەخەن، لە ڤێتنام و عێراقەوە تا بۆسنە و لیبیریا، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پێشخستنی دانوستانەکان و دامەزراندنی سەقامگیری گێڕاوە، بوونی ئەوان لەو بەرانەدا گوزارشتە لە هێزی بەرخۆدانی مەدەنی و توانای گۆڕینی ململانێکان بەرەو دادپەروەری و ئاشتیە.

 

ڕۆڵی جیهانی ژنان لە دانوستان و بونیادنانی ئاشتی دیموکراتیدا

بە درێژایی مێژوو ژنان هێزی پێشەنگ بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕەکان و هەوڵدان بۆ ئاشتی، ئەوان ناڕەزایەتییان لە دژی جەنگی ڤێتنام و لەشکرکێشی عێراق ڕێکخست، هەروەها بەشدارییان کرد لە کۆتاییهێنان بە ململانێ گەورەکانی وەک شەڕەکانی کۆڵۆمبیا "٢٠١٦"، لیبریا "٢٠٠٣"، ئێرلەندای باکوور، هەروەها لە ئۆگاندا، سربیا، باشووری سودان، عێراق، فەڵەستین و سووریا ڕۆڵێکی دیاریان هەبووە، کە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی ئاشتییان کردووە و نموونەی دیموکراتیکییان لەسەر بنەمای ئازادیی ژنان دروستکردووە.

 

لە کوردستاندا تەڤگەریەکانی وەک دایکانی شەممە و ژنان بۆ ئاشتی سەریان هەڵداوە و ئاشتییان کردووەتە تەرکیزێکی ناوەندی خەباتیان، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەشداری ژنان لە داڕشتنی ڕێککەوتنەکانی ئاشتیدا، دەرفەتی بەردەوامبوونیان بە ڕێژەی ٣٥٪ زیاد دەکات، هەرچەندە ئامادەبوونیان هێشتا سستە؛ ئەوان تەنها ١٣٪ی دانوستانکاران و ٦٪ی نێوەندگیری و واژۆکاران پێکدەهێنن.

 

سەرەڕای ڕاگەیاندراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕاگەیاندراوی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی سکۆپجە، ژنان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەراوێزخستن لە پرۆسەکانی ئاشتیدا، لە چوارچێوەی کوردیدا، بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" قۆناغێکی نوێی بەخۆیەوە بینی و بە کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەگەڵیدا لە ئیمرالی گەیشتە لوتکە، کە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن لیژنەیەکی پەرلەمانی تورکیاوە پەسەندکرا.

 

لەم چوارچێوەیەدا نەسرین ئاکگول، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شیکارییەکی قووڵی سەبارەت بە ئەزموونی ژنان لە کاتی شەڕەکاندا و ڕۆڵی گرنگیان لە پرۆسەی دانوستان و ئاشتیسازیدا پێشکەش کرد.

 

شەڕ و هەژموونی پیاو... ژن لە دڵی ئامانجکردندا

نەسزین ئاکگول وتی: شەڕ تەنها ململانێی نێوان لایەنەکان نییە، بەڵکو ئاماژەیەکە کە بە شێوەیەک داڕێژراوەوێرانکەر بێت بۆ کۆمەڵگاە، وەک پرسێک لە پێکهاتەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت و هۆکارەکانیشی جیاوازن، لە شەڕەکانی نێوان دەسەڵاتدارانەوە تا ئەو شەڕانەی کە لە گیرفانی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتییەوە سەرهەڵدەدەن، بەڵام بناغەی شەڕ، بەبێ گوێدانە هۆکارەکەی، لە هەوڵی دەسەڵاتی دامەزراودایە بۆ چەسپاندنی هەژموونی خۆی لە ڕێگەی سیاسەتی داگیرکاری لەسەر بنەمای زۆرەملێ و توندوتیژی، یان بە داڕشتنی شێوازی نوێی کۆنترۆڵکردن.

 

ڕوونیکردەوە، کە شەڕ وەک ئاماژەیەک بۆ ژێردەستەکردنی کۆمەڵگە بەکاردەهێنرێت، لەسەر توندوتیژی و زۆرەملێ بونیاد نراوە، بەم شێوەیە دەبێتە دەوڵەتێکی هەمیشەیی لە دژایەتیکردنی داواکاری بەردەوام بۆ ئاشتی، لە ڕوانگەی ئەوەوە مێژوو بەهۆی ئەم دژایەتییە بەردەوام لە قاڵب دەدرێت، لە لایەکەوە شەڕێکی بێکۆتایی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە.

 

بە بڕوای نەسرین ئاکگول، شەڕ کە لەسەر بنەمای ئەم دژایەتییە، هەمیشە بەرهەمی عەقڵی پیاوسالاری بووە، شەڕ، وەک دیاردەیەکی سەربازی، لە ململانێی نێوان ژن و پیاوەوە سەرهەڵدەدات، هەر لەو بناغەوە شارستانیەتێک بونیاد نرا کە دژە کۆمەڵایەتییە و هەمیشە لە شەڕدایە لەگەڵ کۆمەڵگەدا، ئەم عەقڵیەتە دەسەڵاتی خۆی لە عەقڵی پیاوسالارییەوە وەردەگرێت، کە بەدرێژایی هەزاران ساڵ، باڵادەستییەکی بەردەوام و خۆناوەندی دامەزراندووە و دەیگۆڕێت بۆ پێکهاتەیەکی دامەزراوەیی چەسپاو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێڕەوی مێژووییە سروشتی داگیرکەر و پاوانخوازانەی شەڕ ئاشکرا دەکات، کە ژنان یەکەم کەسن دەکرێنە ئامانج، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەوڵەت دامەزرا و لەلایەن بیرکردنەوەیەکی پیاوسالارییەوە بەڕێوەدەبرێت کە ژنان و جەستەیان وەک بابەتی فەتحکردن و کۆنترۆڵکردن سەیر دەکات، بەم شێوەیە گۆڕەپانەکانی شەڕ زۆر دەبن، دەبنە ڕاستیەکی مێژوویی کە ڕەگیان داکوتاوە.

 

نەسرین ئاکگول پێی وایە کە ڕەگ و ڕیشەی باڵادەستی لە ناهاوسەنگی نێوان ژن و پیاوەوە دەستی پێکرد، کاتێک پیاوان هەوڵیاندا دەسەڵاتی خۆیان بونیاد بنێن، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی شارستانیەتەکان لەسەر بنەمای توندوتیژی و کۆنترۆڵکردن، هەروەه شەڕ نوێنەرایەتی گۆشەگیری و دوژمنایەتی ڕەها دەکات بەرامبەر بە کۆمەڵگە، بە پلەی یەکەم ژن و منداڵان دەکاتە ئامانج، پێکهاتە سەربازییەکەی کولتوری دەستدرێژیکردن پەروەردە دەکات، بەو پێیەی بناغەکەی لەسەر بنەمای فەتحکردن و بەدەستهێنان و گۆڕینی شتە هەبووەکان بۆ موڵکی تایبەت دامەزراوە، ئەمەش لە کۆنتڕۆڵکردنی جەستەی ژندا بەرجەستە دەبێت، وەک هێمای بەردەوامی و هەڵگری نەوە سەیر دەکرێت، پاشان لە کۆنتڕۆڵکردنی منداڵدا، کە نوێنەرایەتی داهاتوو دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم نەخشەیە لە هەموو شەڕێکدا دووبارە دەبێتەوە، کە دەستدرێژی دەبێتە ئاماژەیەک بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کۆمەڵگەدا، تەنانەت هیتلەر ئەم عەقڵیەتەی دەربڕی کاتێک وتی: کۆمەڵگەکان وەک ژنن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ملکەچکردنی ژنان دەروازەی ژێردەستەکردنی کۆمەڵگەیە.

 

ژنان زەمینە بۆ دانوستان خۆش دەکەن

نەسرین ئاکگول لەسەر داواکارییەکانی ژنان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکانی دانوستانی دیموکراتیکدا، ئەو داواکاریانە لە خودی سروشتی ئەو دانوستانانەوە سەرچاوە دەگرن، بەو پێیەی بە هاوسەنگی هێز لە قاڵب دەدرێت و لەسەر بنەمای دانپێدانانی یەکتری نێوان دوو لایەنە، وتی: ڕێبەر ئۆجالان جەختی لە ڕوانگەیەکی ژنان کردەوە، کە ژنان دەبێت هەموو پرسەکانیان لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکەن، بەو پێیەی کە بناغەی چارەسەرکردنی هەموو پرسەکانە و بناغەی سیاسەتی دیموکراتیکیە، دانوستان بە واتا ڕۆژانەییەکەی، پرۆسەیەکی کۆدەنگی و پێکهاتەییە کە بیرکردنەوە، گفتوگۆ، توانای ڕازیکردن، پڕۆژە و بەرنامەکان دەبنە ئاماژە بۆ چارەسەرێک، تا ڕێکخراوەکە بەهێزتر بێت، چارەسەرەکە ڕاستیتر دەبێت.

 

پێی وایە شەڕ بە سروشتی خۆی، ڕەنگدانەوەی بیرکردنەوەی پیاوسالارییە، لە کاتێکدا دانوستان نوێنەرایەتی هێزی کۆمەڵگە دەکات کە لە ژنەوە سەرچاوەی گرتووە، ئامانجی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی شەڕ و ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگەیە لەسەر بناغەکانی یەکسانی، بۆیە ژنان لە پێشەنگی پرۆسەکەدان، ئەوانەن کە چارەسەرەکان دادەڕێژن و بە یەکخستنی جیاوازییە وەدەرنراوەکان بەسەر بەرگری پیاودا زاڵ دەبن، پرسیارەکە ئەوە نییە کە بۆچی ژنان بەشێک بن لە دانوستانەکان، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە کە کاتێک بەدەر دەکرێن چی ڕوودەدات؟

 

ڕوونیشیکردەوە، شەڕی غەززەی ۷ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ترسناکترین شێوەی دڕندەیی لە سەدەی بیست و یەکدا بەرجەستە دەکات، کە ژنان و منداڵان قورسایی ئازارەکان لە ئەستۆ دەگرن، لە کاتێکدا ژنان لە دانوستانەکان دوورخراونەتەوە، هەروەها عەقڵی پیاوسالاری پێداگری لەسەر بەڕێوەبردنی چارەسەرەکان لە ڕێگەی هێزەوە دەکات، بەمەش گەیشتن بە ئاشتی ڕاستەقینە ئەستەمە.

 

ئاماژەی بە ئەزموونی ئێرلەندای باکوور کرد، کە ڕێککەوتننامەی بێلفاستی لە نیسانی ١٩٩٨ واژۆ کرد، کە کۆتایی بە زیاتر لە ۳۰ ساڵ ململانێی خێڵەکی هێنا، دوای پرۆسەیەکی ئاشتی کە لە ساڵی ١٩٩٦ تا ١٩٩٨ بەردەوام بوو، لەوێ ژنان لە ڕێگەی هاوپەیمانی ژنانی ئێرلەندای باکوورەوە توانیان بەشداری لە دانوستانە چارەنووسسازەکاندا بکەن و جیاوازییەکی بەرجەستە دروست بکەن.

 

هەروەها ئەزموونەکانی باڵکانەکانی لە ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای ٢٠٠٠ەکاندا وەبیرهێنایەوە، لەگەڵ پرۆسەکانی ئاشتی بە سەرکردایەتی ژنان لە تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە هەموو دەستپێشخەرییەکانی ژنان گروپە جیاوازەکانیان کۆکردەوە و نموونەی ڕێکخراوەیی بەکۆمەڵیان لەسەر بنەمای بەشداریکردن و هەمەچەشنی دامەزراند، کە ڕۆڵی بونیادنەری ژنان لە ئاشتیسازیدا نیشان دەدات.

 

"ژن و ئیرادەی دیموکراتیک لە بەرامبەر شەڕ و میلیتاریزمدا"

نەسرینن ئاکگول وتی:لە ئێستادا ئێمە هەوڵدەدەین بۆ بونیادنانی مێژووی خوشک و برایەتی نێوان تورک و کورد، بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش، ئەمەش بۆ ئێمە گرنگییەکی سەرەکی هەیە، کاتێک ژنان دەستپێشخەری دەکەن لەم هەوڵانەدا، تۆڕەکان دەبەستنەوە کە ئاشتی کۆمەڵایەتی پتەوتر دەکەن و نەتەوەیەکی دیموکراتیکی لەیەکتر جیا دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، عەقڵی پیاوسالاری ئەمە دەگۆڕێت بۆ دژایەتی، چونکە شەڕی مرۆڤ بە سروشتی خۆی، شەڕێکە لەسەر بنەمای ڕووبەڕووبوونەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی بنەڕەتی لە تورکیا دیموکراتیکە، لەکاتێکدا دەتوانرا لەڕێگەی سیاسەتی دیموکراتیکەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام دەوڵەت لە چوارچێوەی "ئاسایشی نەتەوەیی"دا چوارچێوەی بۆ داناوە، گۆڕینی بۆ شەڕ، بەمەش سیستەمێکی میلیتاریستی و پیاوسالاری بەرهەم دەهێنێت کە لەسەر بنەمای هەڵاواردنی ڕەگەزییە، کاتێک چارەسەرێکی دیموکراتیکی بە شەڕ و میلیتاریزم و هەڵاواردن جێگەی دەگرێتەوە، ئەوا بەرپەرچدانەوەی ڕێوشوێنەکە بەشداریکردنی ژنانە لە پرۆسەکەدا، بوونی ئەوان لەگەڵ ناسنامە و ڕێکخستنیان، دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆ لە دژی ئەو سیستەمە ڕەگەزییە میلیتاریزەکردن و تایبەتیە پێکدەهێنێت کە شەڕ بەرهەمی دەهێنێت، جەنگ تەنها لە بەرەکانی شەڕدا بە چەک ناکرێ، بەڵکو چەندین شێوازی هەیە، نموونەی دیارترینیان کۆمەڵکوژی ژنانە، کە خۆیان شەڕێکی ڕاگەیەندراون.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەشداری ژنان لە دانوستانەکاندا ڕەهەندێکی نوێ بە ئاشتی دەبەخشێت، بەو پێیەی بوونیان ڕێگا خۆش دەکات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای یەکسانی، تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" دەستەبەرکردنی مسۆگەری یاسایی بۆ بەشداریی ژنان لە پێشینەی کارەکانی داناوە، چونکە دەستوورەکانی ئێستا ڕەنگدانەوەی بیرکردنەوەی پیاوسالاری و تاکڕەوانە، لە کاتێکدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژن بە هێزی بناغەی بۆ چارەسەر دەزانێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە دانوستانە سەرکەوتووەکان پێویستی بە ڕێکخستنی کۆمەڵگە هەیە بۆ کۆمینەکان، گۆڕینی دەستووری سەربازیی جیاکاری ڕەگەزی هەنووکەیی و گۆڕینی بە دەستوورێک کە لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بونیاد بنرێت کە مسۆگەری بەشداری ژنان دەکات، لەگەڵ هەموارکردنی یاسایی کە ڕاستی ئێستای لەبەرچاو بگرێت.

 

ئاماژەی بە دەستپێشخەریی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کرد، کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیکی دەستیپێکرد، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم قۆناغە پێویستی بە هەنگاوی ڕاستی هەیە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، هەروەها باسی لە گفتوگۆکانی دەوروبەری "مافی هیوا" کرد، ئەم چەمکە پاشخانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی قووڵی هەیە و "مافی هیوا" تەنها داواکارییەک نییە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری لە ئیمرالی یان باشترکردنی بارودۆخی زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵکو بنەمایەکە پەیوەستە بە مافی کۆمەڵگەکان و ژنان بۆ ژیانی دوای شەڕ، بۆ پاراستنی هیوای مانەوە، بۆ تیشک خستنە سەر... ئەگەری چارەسەرکردن، ئەم مافە لە بناغەکەیدا بنەمایەکی بوونییه و بەڕێز ئۆجالانیش گۆڕیویەتی بۆ بنەمایەکی بنەڕەتی، وتی دوای شەڕ دەبێت هیوایەک بۆ گەیشتن بە ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی بدەین.

 

لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: بەڕێز ئۆجالان ئەم بنەمییا بە ژنانەوە دەبەستێتەوە، پەرەی پێدەدات، بۆیان بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مافی هیوا بە واتای مسۆگەرکردنی ژیانی ژنان و بەردەوامییان دێت، ژیان بە شکۆمەندی و ئازادییەوە بەپێی بنەما دیموکراتیکیەکان پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرەکانی شەڕ و بەستنەوەی ژنان بە ژیانێکی ئازادەوە، پێدانی ئەو مافانەیە کە بە درێژایی مێژوو لێیان ڕداگیرکراوە، هەروەها کارکردن بۆ پاراستن و چالاککردنی ئەم مافانە.

 

ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دروستکردنی نموونەیەکی نوێی ئاشتی جیهانی

نەسرین ئاکگول ڕوونیکردەوە، کە "پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"ی لەسەر بنەمای بنەڕەتی "ژیان و زیندووکردنەوەی ژیان" دامەزراوە، ئەمەش وایکردووە، لە ناوەڕۆکی خۆیدا، تەڤگەریەکی ژنان بێت، لە بەرامبەر ئەو شەڕەی کوردستانی وێران کرد، دیارترین دروشمی ژنان "ئێمە لێرەین" بوو، لە ماوەی زیاتر لە ٥٠ ساڵ ململانێدا، ژنان توانیان کۆمەڵە بنەمایەکە یەکگرتوو و هەمەلایەنە دابڕێژن و تەڤگەری ژنانی کورد "تەژەئا" بەتایبەتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بگۆڕن بۆ سیستمی بنەماو و بەهاکان.

 

نەسرین ئاکگول جەختی لەوە کردەوە، کە تەنها وروژاندنی بیرۆکەی ئازادی ژن، خۆی لە خۆیدا بنەمایەکی هیوادارە، ژنان بە ڕۆحی شەڕانگێزانە بەشداری شەڕەکانیان دەکرد و بوونە هێزێکی پێشەنگ لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا، بەمەش چەمکی "ژنانی شەڕانگێز" دامەزراند، لە هەڵسەنگاندنەکەیدا بۆ بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" ڕوونیکردەوە کە تەڤکەری ژنانی ئازادی "تەژەئا" دەستیکردووە بە هەنگاونان بەرەو قۆناغی دووەم، کە دەبێت لەسەر بنەمای "یەکگرتن".