ئەزادۆهی ساموێلی هونەرمەند لە ٧٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد

یەکێتی هونەرمەندانی عێراق ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند ئەزادۆهی ساموێلی لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بە نەخۆشی بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەکێتی هونەرمەندانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆچی دوایی هونەرمەند ئەزادۆهی ساموێکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە هونەرمەند لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کە نەخۆشی لەبیرچوونەوەی بوو، لە ئەرمینیا کۆچی دوایی کرد.

 

ئەزادۆهی لە ساڵی ١٩٤٢ لەدایکبووە، یەکەم دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی عێراق بووە لە ساڵی ١٩٦٢دا، لە مێژووی شانۆی عێراقدا ناوێکی دیاری هەبووە و لە شاری بەغدا وەک ئەکتەری کاری کردووە، بە یەکێک لە پێشەنگانی شانۆی عێراق دادەنرێت و لە دوای ئەویش چەندین ژنی گەنج هەبوون بەشدارییان لە هونەری شانۆ و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی عێراق کردووە، کە دواتر ئەوانیش بوونەتە شانۆکار و لە بوارەکەدا کاریان کردووە.

 

ئەو هونەرمەندە کاتێک لە پەیمانگا بووە لە چەندین شانۆدا بەشداری کردووە، وەک المثري النبيل، أوديب ملكا، فيما وراء الأفق و چەندین شانۆیی دیکەدا بەشداری کردووە.