ڕاپۆرتێک: خۆکوشتن لەناو ژنانی کرێکار لە ژاپۆن زیادیکردووە
حکومەتی ژاپۆن ئاماژەی بەوەدا کە خۆکوشتنی ژنانی کرێکار لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا زیادیکردووە، هۆکاری ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ گۆڕانکارییەکان لە بواری کاردا بۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتی ژاپۆن، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا کە دوێنێ بەڕێوەچووە بەڵگەنامەی ساڵانەی "دۆکیومێنتی سپی"ی سەبارەت بە ڕێگریکردن لە خۆکوشتن خرایەڕوو، تێیدا هاتووە کە خۆکوشتنی ژنانی کرێکار بۆ ١٦٩٨ ژن بەرزبووەتەوە.
ئەم ڕێژەیە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٩دا ١٣٢٣ ژن بووە، وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن ڕایگەیاند یەکێک لە هۆکارەکانی زیابوونی ڕێژەی خۆکوشتن لە ساڵی ٢٠٢دا دەکرێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت کە گۆڕانکاری لە بواری کارکردندا کردووە، کۆی گشتی خۆکوشتن لەو وڵاتە بە ژن و پیاوەوە ٢١٩٩ حاڵەتە، لەکاتێکدا مردن بەهۆی کۆرۆناوە ٢٠٨٧ حاڵەت بووە.
ڕیژەی ئەو ژنانەی بە هۆکاری پەیوەندیدار بە کارەوە خۆیان کوشتووە ٪٣٤.٨ زیادیکردووە، ئەو حاڵەتانەی هۆکارەکەی گۆڕانکاری لە ژینگەی کارکردندایە ٪٩٨.٣یە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە زۆرێک لە ژنان کارەکانیان لە دەستداوە یان کاریان گۆڕیوە.
هەرلە بەڵگەنامەکەدا هاتووە: لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢١ هەزار و ٨١ کەس خۆیان کوشتووە، لەنێوانیاندا ٩٣٥یان ژنانی کرێکارن، ڕێژەی خۆکوشتنی پیاوانیش لە ٢٣ کەسەوە بۆ ١٤ هەزار و ٥٥ کەس زیادیکردووە.
ئەم زیادبوونە یەکەم جارە لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ لە ژاپۆن ڕووبدات دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە قەیرانی دارایی جیهانی ڕوویداوە.