عەلیا، سەرەڕای ژیانە سەختەکەی بووەتە هیوای کەسانی دیکە
عەلیا ژنێکی گەنجە لە بەنگلادیش، سەرەڕای ناخۆشی و سەختییەکانی ژیان، خوێندن تەواو دەکات و لەگەڵ بەخێوکردنی خوشکە بچوکەکەی خۆبەخشانە منداڵان و گەنجان هۆشیار دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ
عەلیای تەمەن ١٧ ساڵ لە بەنگلادیش لە ژیانیدا زیانی گەورەی بەرکەوتووە کاتێک تەمەنی نۆ ساڵ بوو، دایکی مرد و باوکی دووبارە هاوسەرگیری کرد، کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو، باوکی گیانی لە دەستدا و بەرپرسیاریەتی کەوتە سەر کە گرنگی بە خوشکە بچوکەکەی دەدا.
خزمەتگوزاری هەرزەکاری کە لەلایەن یونیسێفەوە پشتیوانی دەکرێت، زانیاری تەندروستی و ڕاوێژکردن و چالاکی گەشت و ڕاهێنانی پیشەیی دابین دەکات، بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگی پشتیوانیی بەرز و یارمەتیی دەدات بۆ قسەکردن لەسەر ئازارەکانی.
سەرەڕای ئەو تەحەدای خوێندن و کارکردن و پشتگیریکردنی خوشکە بچوکەکەی، عەلیا سوور بوو لەسەر بەردەوامبوون لە خوێندن و تەواوکردنی تاقیکردنەوەی ئامادەیی، ئەو ئێستا خۆبەخشە لە هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی منداڵ و گەنجەکانی تر.
دەڵێت: "گرنگ نییە قەیرانەکە چەندە جدی بێت، دەتوانین بە بەشداری کردن، هەر شتێک چارەسەر بکەین ئەگەر گرنگییەکی دروست بدەین".