یونیسێف بە ئامانجگرتنی منداڵان لە شاری فاشر شەرمەزار دەکات

یونیسێف کوشتنی ١٧ منداڵی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان منداڵێکی ساوای تەمەن حەوت ڕۆژە لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوەندێکی ئاوارە لە شاری فاشر لە باکووری دارفورە، جەختی لەوە کردەوە، کە بەئامانجگرتنی منداڵان پێشێلکارییەکی قورسە بۆ سەر مافەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

فاشر زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژە گەمارۆدراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کەمی زۆری خۆراک و ئاو و چاودێری تەندروستی و ڕێژەیەکی بەرزی بەدخۆراکی و مردنی منداڵان هەیە.

 

ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف" ڕاپۆرتی کوژرانی ٩ منداڵی کچ و هەشت منداڵی کوڕ پێگەیشتووە، کە لە نێویاندا، منداڵێکی ساوای تەمەن حەوت ڕۆژە، لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوەندی دارئەرقام بۆ ئاوارەکان لە شاری فاشر لە باکووری دارفۆر، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لەسەر دامەزراوەیەک بووە کە خێزانە ئاوارەبوونەکان بەهۆی بەردەوامی ململانێی ناوچەکەوە نیشتەجێبوون.

 

کاسرین ڕوسیل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەکە، ڕایگەیاند، کە هێرشە وێرانکەرەکەی سەر منداڵان و خێزانەکانی کە پێشتر ئاوارە بوون و بەدوای سەلامەتیدا دەگەڕێن، جێگەی تووڕەییە، دووپاتی کردەوە، کە کوشتن و بریندارکردنی منداڵان پێشێلکارییەکی قورسە بۆ سەر مافەکانیان، هەروەها هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی لەو شوێنانەی کە بڕیارە سەلامەتی و پەناگەیان بۆ دابین بکات، بێ ویژدانییە.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، زیاتر لە ٥٠٠ ڕۆژە فاشر لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە گەمارۆدراوە، لەگەڵ سنووردارکردنی توند بۆ جووڵە و دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و ئاو و چاودێری پزیشکی، هاوکات خەڵکی مەدەنی کە ژمارەیەکی زۆر منداڵیشیان تێدایە، ڕووبەڕووی دووبارە تۆپباران و تێکچوونی بارودۆخی ژیان دەبنەوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری دارفۆر چەند مانگێکە برسێتییان بەسەردا هاتووە، هەروەها ئاسایشی خۆراک و خۆراکدانی منداڵان لە پارێگاکەدا گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار، خێزانەکان بە بەشەخۆراکی سنووردار دەژین و بەدخۆراکی توندی توند لە نێو منداڵاندا لە زیادبووندایە، هەروەها دامەزراوە تەندروستییەکان باس لە زیادبوونی مردنی منداڵان دەکەن کە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت، کە پەیوەندییان بە برسێتی و نەخۆشییەوە هەیە.

 

یونیسێف بانگەوازی خۆی نوێکردەوە بۆ وەستاندنی دەستبەجێ و هەمەلایەنەی شەڕ و پێکدادانەکان لە سەرانسەری سودان، لە نێویاندا شاری فاشر و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکە، هەروەها داوای پابەندبوونی تەواو بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و دەستەبەرکردنی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و پێویستیە گرنگەکانی کرد، هەروەها داوای تێپەڕینی سەلامەتی بۆ ئەو خێزان و منداڵانە کرد کە لە توندوتیژی هەڵدێن و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە مرۆیی بێ بەربەست بۆ ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها داوای لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە بەرپرسیارن لە هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی بەتایبەتی منداڵان.