ناڕەزایەتی ژنان لەناو زیندانی ئێڤین؛ ژنانی زیندانیکراو مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنن
سروناز ئەحمەدی، زیندانی سیاسی پێشووی مانگرتن لە خواردنی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکەی نەسیم سیمیاری ڕاگەیاند و دووپاتیشی کردەوە، کە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکەی.

ناوەندی هەواڵ
لە نێوان پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکانی ئێران، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لاپەڕەی نوێی ئازارەکانی ژنانی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین، یەکێک لە بەدناوترین ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی تاران ئاشکرا دەبێت، زیندانیانی ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت دەبنەوە، لە پشتگوێخستنی پزیشکی و ئەشکەنجەی دەروونییەوە تا دەگاتە ڕەتکردنەوەی مافە سەرەتاییەکانیان.
لە هەڵکشانی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە نێو زیندانەکانی ئێراندا، سروناز ئەحمەدی، نووسەر، چالاکی مافی منداڵان و زیندانی سیاسی پێشوو وەک هاوسۆزی لەگەڵ زیندانی سیاسی نەسیم سیمیاری کە لە زیندانی ئێڤینی تاران دەستبەسەرە، مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند، ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم لە بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام جەختی لەوە کردەوە، کە ئەگەر تا ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم داواکارییەکانی نەسیم سیمیاری جێبەجێ نەکرێن، بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکە.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە نەسیم سیمیاری، یەکێک لە زیندانیانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی لە ئێران، وەک هاوسۆزی لەگەڵ فاریبا کەمال ئابادی، زیندانیکراوێک کە زیاتر لە دە ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە، دەستپێکردنی بە مانگرتن لە خواردن ڕاگەیاند، بڕیار بوو هەفتەی ڕابردووفاریبا کەمال ئابادی ئازاد بکرێت پێش ئەوەی دەسەڵاتدارانی دادوەری بڕیارەکە پێچەوانە بکەنەوە، ئەمەش شەپۆلێکی بێزاری لەناو بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین بەدوای خۆیدا هێنا.
لە نامەیەکدا، کە لە ناو زیندانەوە بڵاوکراوەتەوە، نەسیم سیمیارى فاریبا کەمال ئابادی، هاوزیندانەکەی، بە "هێمای مرۆڤایەتی و لێبوردەی" پێناسەکردووە، وتی: زیندانیکراوان دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بۆ ئازادکردنی، لەنێویاندا ڕێکخستنی قژی و دابەشکردنی کەلوپەلەکانی، پێش ئەوەی ئاگاداربکرێنەوە کە ئازادکردنی "ناکرێ".
سروناز ئەحمەدی لە بڵاوکراوەیەکی جوڵاودا سەبارەت بە مانگرتنەکەی لە خواردن وەک هاوسۆزی لەگەڵ فاریبا کەمال ئابادی نووسیویەتی: فاریبا کەمال ئابادی دە ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە و ئێستا ماوەیەکی نوێ بەسەر دەبات کە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکردووە، کە بەم خۆڕاگرییە، هێمای سەرکەوتنە بەسەر ستەمدا، هەر جارێک سەیری دەکەم، سەرکەوتنی بەسەر زینداندا دەبینم.
سروناز ئەحمەدی ڕەخنەی لەوە گرت کە بە "ئەشکەنجەی دەروونی" پێناسەکرد کە لە ئەنجامی هێشتنەوەی زیندانییەکان لە دۆخێکی وەستان و چاوەڕوانیدا دروست دەبێت، ئەم جۆرە چارەسەرە بە یەکێک لە توندترین جۆرەکانی دەستدرێژی دەروونی دەزانێت، هەروەها پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ نەسیم سیمیاری کە بە "بەرجەستەکردنی ڕۆحی بەرخۆدان" پێناسە کردووە، وای لێکردووە هەڵوێستێکی پشتیوانانە بگرێتەبەر سەرەڕای ململانێ تەندروستی و دەروونییە بەردەوامەکانی لە دوای ئازادکردنیەوە.
لە دوایین پەیوەندیدا، لەگەڵ سروناز ئەحمەدی، نەسیم سیمیارى هەڵوێستی خۆی دەربڕی و گوتی "ناتوانین ڕێگەیان پێبدەین بەو ئاسانییە دەستکاریمان بکەن، با بەردەوام بن لە هەراسانکردنمان، دەگەڕێینەوە و ڕووبەڕووی سزاکان دەبینەوە، بەڵام کەرامەتی خۆمان ناکەین، هەر لەو ساتەوەی کە چاوم پێی کەوت، بۆم دەرکەوت کە باوەڕێکی قووڵی بە ڕۆحی بەرزی بەرەنگاربوونەوە هەڵگرتووە، بەبێ گوێدانە دەرئەنجامەکانی".
بۆ سروناز ئەحمەدی ڕوونیکردەوە، لە ماوەی زیندانیکردنمدا باری دەروونیم تێکچوو، دەستم کرد بە خواردنی دەرمانی دژە خەمۆکی، بە دوو حەب دەستم پێکرد، دواتر بۆ شەش حەب زیاد بوو، تا ئێستاش بەدەست دڵەڕاوکێی درێژخایەن و هێرشی ترس و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی توندەوە دەناڵێنم.