ئێشکگری دادپەروەری لە ٦١٢یەمین ڕۆژدا بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار لەبەردەم دادگای ڕەحا، لە ٦١٢یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

ڕەحا

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ڕۆژی ٦١٢ەمیندا بەردەوامە.

 

لەمڕۆدا ئەمینە شەنیاشار بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بەشداری لە چالاکییەکەدا نەکرد، فەریت شەنیاشاری کوڕی بەردەوام بوو لە ئێشکگریی دادپەروەری.

 

بنەماڵەکە لەسەر هەژماری میدیایی خۆیان بڵاویان کردەوە: "تێکۆشانی ئێمە بۆ دادپەروەری لە ڕۆژی ٦١٢یەمیبدا لەبەردەم دادگای ڕەحا بەردەوامە".