ئەفغانستان؛ لە شەڕی بە وەکالەتەوە تا دەگاتە دەسەڵاتی تاڵیبان و ڕۆڵی ئەمریکا و بەرخۆدانی ژنان
لە کودەتاکەی ساڵی ١٩٧٧ تا ئەمڕۆ ئەفغانستان هەمیشە گۆڕەپانی کێبڕکێی جیۆپۆلەتیکی نێوان زلهێزەکانی جیهان و بەتایبەت ئەمریکا و ڕووسیا بووە. خەڵکی ئەفغانستان بە تایبەتی ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەم پێشهاتانە و تا ئێستاش خەریکی خەباتی ماف و ئازادین.

بەهاران لەهیب
کابول- لە ساڵی ١٩٧٩ەوە بە کودەتای حکومەتی بە وەکالەتی ڕووسیا لە ئەفغانستان، ئەمریکا لە ڕوانگەی سەربازی و سیاسییەوە پشتگیری و ڕێکخستنی گروپە جیهادیەکانی لە پاکستان کردووە بۆ ئەوەی ڕکابەری ڕووسیا بکەن. لەو ڕۆژەوە ئەمریکا هەمیشە کاریگەری لەسەر کاروباری سیاسی ئەفغانستان هەبووە. دوای شکستی ڕووسەکان لە ئەفغانستان، گروپە جیهادییەکان لە ساڵی ١٩٩٢ دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت، بەڵام لەبری ئاشتی و سەقامگیری، کابول و پارێزگاکانی دیکە لە شەڕەکانی ناوخۆدا بۆ دەسەڵات لە وێرانکاریدا کورتکرانەوە.
ئەمریکا بۆ خۆئامادەکردن بۆ لەشکرکێشی سەربازی لەسەر ئەفغانستان، لە پاشماوەی ئەو گروپانە تاڵیبان و تۆڕی حەقانی دامەزراند. لە ساڵی ١٩٧٥ تاڵیبان دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت و لە ماوەی دە ساڵ دەسەڵاتی جیهادی و تاڵیباندا، گەلی ئەفغانستان و بەتایبەت ژنانیان چەوساندەوە. خەڵک لە دڕندەیی و تاوانەکانی تاڵیبان و تاقمە جیهادییەکان بێزار بوون، تا ئەو کاتەی ئەمریکا بە بیانووی هێرشکردنە سەر تاوەرە دوانەییەکان لە ساڵی ٢٠٠٢دا هێرشی کردە سەر ئەفغانستان و جارێکی دیکە بە بۆردومانەکانی خەڵکەکەی لە خۆڵ و خوێن کردە یەک. لەو ساڵە تا ساڵی ١٤٠٠ ئەمریکا حکومەتێکی بوکەڵەیی لە ئەفغانستان دامەزراند؛ حکومەتێکی گەندەڵ کە تایبەتمەندە بە بێکاری و هەژاری و توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی سیستماتیکی و شەڕی بەردەوامی نێوان تاڵیبان و هێزەکانی حکومەت.
دواجار لە کاتی دانوستانە شەرمەزارکەرەکانی دۆحە، ئەمریکا لە شەوێکدا و بەبێ هیچ بەرەنگارییەک ئەفغانستانی ڕادەستی تاڵیبان کرد. ژیانی ژن و پیاو لە خراپەوە بۆ خراپتر گۆڕاوە؛ تاڵیبان هەموو کەسێکی لە کار و خوێندن بێبەش دەکرد و هەموو ڕۆژێک یاسا و ڕێسای توندی بۆ سنووردارکردنی ژنان دەسەپاند. بەڵام لە لایەکی دیکەوە ژنانی هۆشیاری ئەفغانستانیش درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن و تاوانەکانی تاڵیبان ئاشکرا دەکەن.
دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات، تاڵیبان بە بێئەدەبییەکی تەواوەوە دروشمی لەسەر دیوارەکانی کابول نووسی و وتی ئەمریکا شکستی هێناوە و ئەوان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. ئەم دروشمانە زیاتر لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکادا دیار بوون، بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە ئەفغانستان سەربەخۆیی بەدەستهێناوە. بەڵام خەڵکی ئەفغانستان و جیهان دەزانن کە بەبێ یارمەتییە ئاشکرا و شاراوەکانی ئەمریکا، حکومەتی تاڵیبان تەنانەت ڕۆژێکیش بەردەوام نەدەبوو.
بە هاتنی دۆناڵد ترەمپ، وادیارە سیاسەتی توند دژ بە تاڵیبان ڕاگەیەندرا، بەڵام لە ڕاستیدا بەپێی ڕاپۆرتەکانی سیگار، هاوکارییە داراییەکانی هەفتانەی ئەمریکا بە چل ملیۆن دۆلار بۆ تاڵیبان نەبڕدرا. تەنانەت ئەمریکا فڕۆکەخانەی باگرام که یەکێکه لەبنکه ستراتیجیەکانی تەسلیمی تاڵیبان و تەواوی کەرەسته سەربازییەکانی ڕادەستی تاڵیبان کردووه . ئێستا ترەمپ هەموو شتێکی لە تاڵیبان دەوێت.
تاڵیبانیش بە نۆرە کاردانەوەی هەبوو؛ بەڵام یەکەم کاریان وەستاندنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت بوو. ئەوەی زیاتر بە ئازارتر ئەوەیە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، شاندێک بە سەرۆکایەتی زەڵمی خەلیلزاد، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان و بریکاری سەرەکی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ تاڵیبان، گەیشتنە کابول. هەموو دروشمەکان، تەنانەت وشەی "لا إله إلا الله" (هیچ خودایەک جگە لە الله) لە دیوارەکانی باڵیۆزخانە لابراون و گۆزەی گوڵ لەو شوێنانە دانران؛ کارێک کە بە کاردانەوەی توند و گاڵتەجاڕی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە. سەرچاوەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی تاڵیبان و شاندی ئەمریکی ڕوون نییە، بەڵام دیارە ئەم سەفەرە بۆ ئازادکردنی زیندانییە ئەمریکییەکان بووە کە یەکێکیان ئازاد کراوە.
لە بەرامبەر ئەم کارەدا، تاڵیبان جارێکی دیکە دروشمی لەسەر شەقامەکانی کابول دانا بۆ ئەوەی سەربەخۆیی خۆیان نیشان بدەن. بەڵام خەڵکی ئەفغانستان هێشتا دەستەواژە بەناوبانگەکەیان دووبارە دەکەنەوە: "خۆر بە دوو پەنجە ناشاردرێتەوە".
بەشێوەیەکی گشتی لە سەردەمی هاتنە سەرکاری گروپە جیهادییەکان لە ساڵی ١٩٩٢ تا ئەمڕۆ، هەر تاوانێک و هەر حکومەتێک کە لە ئەفغانستان پێکهاتووە، لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە پاڵپشتی کراوە. تا دەستی ئەمریکا لە ئەفغانستان نەبڕدرێت، خەڵکی ئەم وڵاتە ئارامی و ژیانێکی خۆش نابینن. بۆیە پێویستە گەل و ژنانی هۆشیاری ئەفغانستان جگە لە شەڕکردن لەگەڵ تاڵیبان، دژی سیاسەتەکانی کۆلۆنیالیزمی ئەمریکاش بجەنگن.