گەڕان بەردەوامە... بوومەلەرزەکەی میانمار هەزارو ٧٠٠ هاوڵاتی له دەستدا

سەرەڕای کەمی کەلوپەلی قورس، هەوڵەکان بۆ گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لە ژێر داروپەردووەکان لە میانمار بەردەوامە، لەکاتێکدا ترسی ژمارەی زیانبەرکەوتووان لە زیادبووندایە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی دووشەممە 31 ی ئادار لە میانمار گەیشتە هەزارو ٧٠٠ هاوڵاتی و تەرمی زیاتر لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێنراون.

 

لە کاتێکدا ژمارەی قوربانییەکان لە زیاد بووندایە، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتیانە کە دەتوانرێت لە ژێر داروپەردووەکان ڕزگار بکرێن ،وتەبێژی حکومەت دەڵێت: سێ هەزارو هەزارو ٤٠٠ هاوڵاتی دیکە بریندار بوون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن.

 

بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕیختەرە ،زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و دەیان باڵەخانە ڕووخاون، ژێرخانی ئابووری زیانی پێگەیشتووە.

 

لۆرین ئێلی جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی میانمار لە کۆمیتەی نێودەوڵەتی ڕزگارکردن، دەڵێت: ئێمە بە تەواوی قەبارەی وێرانکارییەکان نازانین لەم قۆناغەدا، تیمەکانی ئای سی ئاڕ سی (ICRC)، هاوبەشە ناوخۆییەکانی لە ئێستادا لەسەر ئەو شوێنانە کار دەکەن کە زۆر پێویستیان بە ،چاودێری پزیشکی فریاگوزاری ، پێداویستییە مرۆییەکان ، شێوەکانی تری یارمەتی دابین دەکەن.

 

کەمی کەلوپەلی قورس ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی خاوکردووەتەوە, زۆربەیان ناچار بوون لە پلەی گەرمی ٤٠ پلەی سیلیزیدا بە دەست بەدوای ڕزگاربوواندا بگەڕێن،هەوڵەکانی فریاگوزاری بەهۆی ڕووخانی ڕێگاوبان و پردەکان، پەیوەندییە پچڕپچڕ پچڕەکان،  ئاستەنگەکانی کارکردن لە وڵاتێکدا کە لە شەڕی ناوخۆدایە پەکی کەوتووە.

 

دوو ڕۆژ دوای بوومەلەرزەکە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە ٢٧.٤ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ماندێلا کە دووەم گەورەترین شاری میانمار هەژاند، بوومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی ٤.٢ پلە لە نزیک ناوچەی شویبۆ کە ١٠٩.٤ کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای مەندەلای دوورە.

 

بەگوێرەی دەزگای ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریکا، میانمار کە ماوەیەکی زۆرە بوومەلەرزەیەکی بەو قەبارەی نەبینیوە، دەکەوێتە سەر کەلێنی ساگینگ کە سنووری نێوان پلێتی بۆرما و سوندایە ، لە باکوورەوە بۆ باشوور بەناو ناوەڕاستی میانماردا دەڕوات.