ژنانی قامیشلۆ : ئێمە هێز لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان وەردەگرین

ژنانی شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دڵنیایان لەوە کردەوە ، دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان گەورەترین هاندەرە بۆ تێکەڵاوبوونی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.

شیرین محەمەد

قامیشلۆ- شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ١٩ ی تەمموزی ٢٠١٢ هەڵگیرسا، ئەوەی ئەم شۆڕشە لە شۆڕشەکانی جیهان جیادەکاتەوە هاوسۆزی ژن و پیاو ، پێکەوە کارکردنیان لە دامەزراوە سەربازییەکان بۆ بەرگری لە خاک، کەرامەت ،یەکینەکانی پاراستنی ژنان توانیویانە تایبەتمەندی خۆیان لە هێزەکانی سووریای دیموکراتدا بپارێزن.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕش لە ڕۆژئاوا ژنانی کورد دەستپێشخەری بەشداری تێکۆشان و بەرخۆدانیان کرد ، لەگەڵ دامەزراندنی کەتیبەی بچووکی ژنان لە عەفرین، دێریک، قامیشلۆ ، دەربێسیە ژنانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیشتنە ئاستێکی بەرزی هۆشیاری. هۆشیاری سەبارەت بە بوونی خۆیان,و بە فەلسەفەی ئازادی و تێکۆشان پێکبهێنن, دواتر کۆنفرانسی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بەڕێوەچوو.

 

هاوکات لەگەڵ ١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ژنانی شاری قامیشلۆ شانازی خۆیان بە خەباتی یەپەژە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرببڕیت.

 

ساڵحە کەلاش ئاماژەی بەوەشکرد کە شەهیدان بەردەوامی شۆڕش و دەستکەوتەکانیان بە قوربانی خۆیان پاراستووە

،ستایشی هۆشیاریی ئەو کەسانە کرد کە شۆڕشیان ئەنجامداوە و لاسایی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەنەوە ،بیروبۆچوونی ئەو بە "ڕووناکی ڕێگای گەلانی ئارەزووی ئازادی" پێناسە کرد.

 

ساڵحە کەلاش لە بەردەوامیدا وتی:"بە دامەزراندنی یەکەکانی پاراستنی ژنان دڵنیا بووینەوە کە ئێمە گەیشتووینەتە ئەم قۆناغانەی گەشەکردن و پێشکەوتن، و پەراوێزخستن ، یان کۆمەڵکوژی و لەناوبردن چارەنووسی ئێمە نییە ، چونکە یەکەکانی پاراستنی ژنان دەرفەتی بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەیان بۆ دابین کردین ،و یارمەتیان داوین.

 

 

ساڵحە کەلاش ئاماژەی بە بەشداری گەورەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان کرد لە تێکشکاندنی گرووپی چەتەکانی داعش کە هەڕەشەی لە ئاشتی و ئاسایش لە جیهاندا کرد، وتی:"ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە هێز و ئیرادەی خۆیان ترسناکترین و بەدناوترین ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی جیهانیان تێکشکاند بوونە گەورەترین نموونەی هێزی ژنان لە جیهاندا، کە هیچ هێزێک ناتوانێت بیانشکێنێت؟"

 

'من بەدەستی ژنێک نامرم' ،ئەمە ئەو ڕستەیە کە بەکرێگیراوانی داعش دووبارەیان دەکردەوە، لە هێز و پتەویی ژنان دەترسن. ژنانی کورد لە هەموو بوارەکانی ژیاندا خۆیان سەلماندووە،و ژنان گەورەترین پشتیوان و هێزی شۆڕشی ڕۆژئاوان و یەکینەکانی پاراستنی ژنان جێگەی خۆیان لە دڵماندا گرتووە ،ئێمە هێزیان لێوەردەگرین و جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە ژنان دەستکەوتەکانیان بپارێزن، کە بەهۆی شەهیدانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە بەدەستهاتوون.

 

 

ماجیدە ڕەمەزان وتی :لە ژێر سەرکردایەتی ژنانی کورددا یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەگە) دامەزرا، ژنانی سەرجەم پێکهاتەکان لە ڕیزەکانیاندا لەخۆ بگرێت، ئەم یەکانە سەلماندیان پاش ئەو ئیرادە و تێکۆشانەی کە لەسەر توانای ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردیان.

ئاماژەی بەوەدا کە یەکەکانی پاراستنی ژنان ئەو تێڕوانینەیان شکاند سەبارەت بە بەشداری ژنان لە هەڵگرتنی چەکدا و دەڵێت

:ئەم ئەزموونە دەگمەنە ، کارەکە بەپێی بیرکردنەوە و رێکخراوێکی جیاواز ئەنجام دەدرێت.

 ژنانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ مافەکانی هەموو ژنان دەجەنگن و دەڵێت "کێشەی ئێمە یەک کێشە ،لە شەڕ دەکەین بۆ ئازادی هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، بەڵام دەبێت ئامانجەکانمان یەکبخەین و ڕووبەڕووی ئەو کردارانە بوەستینەوە کە لە دژی خۆمان ئەنجام دراوە، چونکە بە یەکڕیزی خۆمان ئازادی خۆمان بەدەست دەهێنین و دەگەینە ئەوەی کە دەمانەوێت."