"ئاوێنەیەکی بێ ڕەنگ"... نووسەر و چالاکوانێک ڕێبازی خەباتی ژنان لە مەغریب بەڵگە دەکات

لەیلا ئیمیلی لە پەرتوکەکەیدا بە ناوی "ئاوێنەیەکی بێ ڕەنگ" شایەتحاڵییەکی زیندوو پێشکەش دەکات، کە بەڵگەنامەیەکی ژنی بوێرە، لە خۆگێڕانەوە تێدەپەڕێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە پێکهاتەییانەی ژنان بە کۆت و بەندەوە دەبەستنەوە.

حەنان حارت

 

مەغریب- چوارشەممە ٢٣ی نیسان، لەیلا ئیمیلی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، یەکەم بڵاوکراوەی خۆی بە ناوی "ئاوێنەیەکی بێ ڕەنگ" واژۆ کرد، ئەمە لە چوارچێوەی چاپی سییەمین پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتووک و چاپ و بڵاوکردەوە، لە شاری ربات بەڕێوەدەچێت، تا ٢٧ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت. ئەم پەرتووکە بەرجەستەی لوتکەی سەفەرێکی دوورودرێژی تێکۆشان و خەباتی ڕۆژانە لەگەڵ پرسی ژنان لە مەغریبدایە. ڕەنگدانەوەی ئەزموونێکی کەسی و پیشەییە کە لە منداڵی و هەرزەکارییەوە تا کارەکانی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ دەگرێتەوە.

 

لەیلا ئیمیلی، نووسەر و چالاکوان بۆ ئاژانسەکەمان پشتڕاستی کردەوە ئەم کارە تەنها پەرتووکێک نییە، ئەزموونێکی ژیانی بەڵگەدارە، کە لە ئەزموونە کەسییەکانی خۆی لە منداڵی و هەرزەکارییەوە تا ئەزموونی لە کاری مەدەنی و سیاسی و مافی مرۆڤدا سەرچاوەی گرتووە. دەڵێت، "ئەم بڵاوکراوە بەرهەمی ساڵانێک کاری مەیدانی و بیرکردنەوە، کە لەڕێگەیەوە هەوڵمدا دەست بەو تاڵانە بگرم، وەک چالاکوانێکی مافی مرۆڤ و ژنێکی مەغریبی پرسم بۆ دروست دەکەن، پەرتووکەکە هەوڵێکە بۆ پێشکەشکردنی دەستنیشانکردنێکی قووڵ،  باسکردنی ئازارەکانی ژنان بەبێ ئاسۆیەک بۆ گۆڕانکاری ناتەواوە".

 

پەرتووکەکە بەسەر شەش بابەتی سەرەکیدا دابەشکراوە، کە نووسەر ناوی دەنێت "خولگەکان"، کە چوارچێوەی پێکهاتەیی بۆ بابەتەکانی پێکدەهێنن.

 

 

خولگەی کۆمەڵایەتی باس لە بابەتگەلێکی هەستیار دەکات وەک هاوسەرگیری پێشوەختە، سەرپەرشتیکردن، ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ژنان و منداڵانی کچ لە ماوەی کەرەنتینەدا ڕووبەڕوویان بووەتەوە، ناسکی سیاسەتە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر بە ژنان ئاشکرا دەکات.

 

لە خولگەی سیاسیدا نووسەر ڕاستی نوێنەرایەتی ژنان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، تیشک دەخاتەسەر ئەوەی کە چۆن دەتوانرێت پەرەی پێبدرێت، ڕەنگدانەوەی ڕاستی و نیگەرانییەکانی ژنان بێت، نەک تەنها بە فەرمی بمێنێتەوە یان بەستراوەتەوە بە کۆتاکانەوە.

 

لە خولگەی  ئابووریدا تیشک دەخاتەسەر پرسەکانی بەهێزکردنی ئابووری ژنان، بەربەستە پێکهاتەییانەی کە لە ڕێگەی سەربەخۆیی داراییانەوە وەستاون.

 

خولگەی ژینگەیی، دادپەروەری ژینگەیی بە دادپەروەری کۆمەڵایەتییەوە دەبەستێتەوە، دەڵێت ژنان لە ناوچە گوندنشین و شاخاوییەکاندا یەکەم کەسن کە کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی سەرچاوەکانیان لەسەرە.

 

خولگەی ڕۆشنبیری باس لە بوونی ژنان دەکات لە کایەی ڕۆشنبیریدا، ڕەخنە لە نەبوونی ناوی دیار و بەرچاوی ژنان لە سیمبۆلیزمی کولتووری وڵات دەگرێتەوە، لەوانە ناوی شەقام و هێماکان.

 

لەیلا ئیمیلی جەختی لەوە کردەوە کە هەریەکێک لەم خولگانە زیاترە لە پێناسەکردنی ڕاستی ، پرسیاری قووڵ دەخاتە ڕوو، چارەسەری کاری پێشنیار دەکات. "ناتوانین باسی دیدگای ژنان بکەین بەبێ پێشنیارکردنی چارەسەر. پەرتووکەکە بانگەوازێکە بۆ گەشبینی، سەرەڕای توندوتیژی و پاشەکشەکان".

 

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی نووسینی وەک بابەتی خەبات، ڕێکەوت نییە،  بە شێوەیەکی هۆشیارانە بووە. دەڵێت :خەباتی ئەمڕۆ تەنها بە چوارگۆشە و ڕێپێوان سنووردار نییە، بڕیارمدا لە ڕێگەی نووسینەوە بەردەوام بم لە خەبات، ئامرازێکی کاریگەرە بۆ گەیاندنی دەنگی ژنان، بەتایبەتی ئەوانەی لە شاخ و گوندەکاندا پەراوێزخراون. ئێمە تەنها یاسامان ناوێت؛ دەمانەوێت ژنان بە تەواوی مافەکانی خۆیان بەهرەمەند بن، بەبێ سازش و مەرج".

 

ئاهەنگی واژۆکردنەکە شایەتی کارلێکی سەرنجڕاکێشی سەردانکەران بوو، کە هەلێکی بۆ گفتوگۆی کراوە سەبارەت بە پرسەکانی ژنان و ڕاستیەکان لە مەغریب ڕەخساند، لەنێو چەندین ئاڵەنگاری ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووریدا.