پانێلێکی گفتوگۆ لەسەر ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ژنانی دروستکەری ناوەڕۆک لە یەمەن دەبێتەوە

پانێڵەکەکە لە یەمەن رێکخرا، تیشکی خستەسەر ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە دروستکەری ناوەڕۆکی دیجیتاڵی و بەشداربووان چارەسەریان پێشنیار کرد،بۆ چارەسەرکردنی کڵێشەی نەرێنی بەرامبەر بە ژنان.

یەمەن- چوارشەممە ٢٣ی نیسان، ماڵپەڕی 'دەنگی ژنان' لە یەمەن پانێڵێکی گفتوگۆی زوومیان بە ناوی "دروستکەرانی ناوەڕۆکی ژنانی یەمەن، ئاڵەنگاری و چارەسەر" ڕێکخست. ئامانجی پانێڵەکە تیشک خستنەسەر دیارترین ئاڵەنگاریەکانی بەردەم ژنانی چالاک لە دروستکەری ناوەڕۆکی دیجیتاڵی لە یەمەن بوو.

 

لە دانیشتنەکەدا چالاکوانان و دروستکەرانی ناوەڕۆک، چالاکوانان، داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ،  ژمارەیەک کەسایەتی و ڕۆژنامەنووسی ئارەزومەند ئامادەبوون.

 

قسەی نەشیاو و قەیرانەکان

سەبارەت بە قسەی نەشیاو بەرامبەر بە ژنانی یەمەن،بەڵقیس عەلوان، ئەکادیمیست و توێژەر ڕوونی کردەوە کە قسەی نەشیاو بارودۆخێکە کە ڕەنگدانەوەی تێکچوونێکە لەناو چەوسێنەرەکەدا، ئەمە وایان لێدەکات بەشداری ڕەفتارێکی زیانبەخش بکەن.

 

لە چوارچێوەی یەمەندا، ڕەفتاری چەوسێنەرانی بە دۆخی سەرکوتکردن و توڕەییەوە گرێدا، ئەم ناڕەزاییە لە دژی دروستکەرانی ناوەڕۆکی ژن دەردەچێت. چەشنە کۆنەپەرستانێکی نەرێنی قووڵ هەیە، کە ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە لەبارەی ژنان و دروستکەرانی ناوەڕۆکەوە، بە بیروبۆچوونی  ئەو قسەی نەشیاو ڕەنگدانەوەی بێتوانایی کۆمەڵگەیە لە چارەسەرکردنی پرسە بنەڕەتییەکانی.

 

بەڵقیس عەلوان جەختی کردەوە، دروستکردنی کەشێکی پاڵپشت بۆ ژنان لە هۆشیاریی کۆمەڵایەتییەوە دەست پێدەکات. جەختی  کردەوە کە بەرپرسیارێتی هاوبەشە، هەروەها ناوەڕۆکی سۆشیال میدیا و دراما ڕۆڵ دەگێڕێت لە ڕۆشنکردنەوە لەسەر پرسەکانی ژنان و پاڵپشتیکردنیان بە هۆشیاری و ڕاستی بینییەوە.

 

سەرکەوتن و ڕووبەڕووبوونەوە

سەبارەت بە ئەزموونی ڕووبەڕووبوونەوەی قسەی نەشیاو ، عەنود عارف، دروستکەری ناوەڕۆکی یەمەنی باسی لە سەرەتای گەشتەکەی کرد لە دروستکردنی ناوەڕۆکدا،  لە یەکەم دەرکەوتنیدا، تووشی هەڵمەتێکی گفتوگۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان بوو، دواتر گەشەی کرد، بوو بە هاندانی سیستماتیکی. سەرەڕای سەختی و هەستی شکست کە ڕووبەڕووی بووەوە، توانی بەسەر ئەو هەڵمەتەدا زاڵ بێت کە لە دژی دەستی پێکردبوو.

 

ناوبراو جەختی لە گرنگی دروستکردنی ناوەڕۆک کردەوە وەک کولتوورێکی بەرخۆدان کە بوونی ژنان لە شوێنی دیجیتاڵیدا جێبەجێ دەکات، دیارترین ئاڵەنگاریەکانی بەردەم ژنانی کارکردن لەم بوارەدا بریتین لە قسەی نەشیاو، هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی، تێڕوانینە نەرێنییەکانی کۆمەڵگە، نەبوونی پشتیوانیی ڕاستەقینە، ئەمە جگە لە سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی کە بە نامۆی دەزانی لەگەڵ کۆمەڵگەی هۆشیاری یەمەن سەبارەت بە ژنانی یەمەن.

 

جەختیشی کردەوە کە پێشتر ژنانی یەمەن گۆڕانکارییان دەکرد، ئامادەیی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا دەسەلماند. لە ئێستادا ژنانی یەمەن لە ناوەڕۆکی دیجیتاڵیدا کاردەکەن، ڕووبەڕووی کەمی تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی دەبنەوە، تەنها بەهۆی دەرکەوتن یان دەربڕینی بۆچوونەکانیانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر. ئەمە بەربەستێک پێکدەهێنێت، وەک ئامرازێکی فشار کاردەکات بۆ پاڵنانیانەوە بۆ گۆشەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سنووردارکردن هەیە کە ڕێگری لە ژنان دەکات،بۆ چارەسەرکردنی چەند پرسێک، وەک ئازادیەکان، مافەکانی تاک و تەنانەت گفتوگۆکردن لەسەر ئەزموونە کەسییەکان. هەر بابەتێک کە هەندێک بە ناتەقلیدی دەزانن، دەتوانێت دروستکەری ناوەڕۆکەکە بخاتە بەردەم هێرش، قسەی نەشیاو، یان تەنانەت هەڕەشەش.

 

سەبارەت بە سەرکەوتنی لە دروستکردنی ناوەڕۆک و قبوڵکردنی لەلایەن بینەرێکی فراوانەوە، عەنود عارف جەختی لەوە کردەوە، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو زانیارییە وردانەی لە ناوەڕۆکەکەیدا دەیخاتەڕوو، ئەو سادەییەی کە بینەران گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی پێیان زانیوە،وتی "هەمیشە هەوڵدەدەم خۆم وەک خۆم پیشان بدەم، بەبێ کاریگەری و لاساییکردنەوە، لە هەمووی گرنگتر ڕێز لە داب و نەریتە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان دەگرم، کە خۆم بە بەشێکی دانەبڕاو دەزانم".

 

جەختیشی کردەوە کە ژنان توانای ئەوەیان هەیە گۆڕانکاری دروست بکەن. "مێژووی ئێمە وەک ژنانی یەمەن پڕە لە هێز و ئیرادە. هەر لە کۆنەوە ژنانی یەمەن لە زۆر بواردا سەرچاوەی ئیلهام و پێشەنگ بوون. ئەمڕۆ دەبێت بەردەوام بین لەم گەشتە بەتایبەت لە ژێر ڕۆشنایی تێکچوونی بارودۆخی وڵاتەکەماندا. پێویستە میراسێکی جوان و سوودبەخش بۆ نەوەکانی داهاتوو بەجێبهێڵین".

 

سەماح سەبیع، پارێزەر و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ جەختی لەوە کردەوە ؛ئەوەی ژنە ناوەڕۆککارانی یەمەن بەرەوڕووی دەبنەوە، لە چەمکی "قسەکردن" تێدەپەڕێت، بە زنجیرەیەک پێشێلکاریی ڕادتی پێناسەیکرد،دەگاتە ئاستی بوختان، هاندان، ناوزڕاندن، ئەو کارانەی کە گەرەنتی لێپرسینەوەی یاسایی دەکەن.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەو ژنانەی لەم بوارەدا کاردەکەن، لە نەبوونی پارێزگاری یاسایی کاریگەردا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەم هێرشانە، پێویستە ژنە پارێزەران، دروستکەرانی ناوەڕۆک، چالاکوانان کردەوە هێزەکانیان یەکبخەن، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە و بێ کۆنتڕۆڵیان نەهێڵنەوە.

 

دیارترین پێشنیارەکانی دانیشتنەکە بریتی بوون لە پێویستی دامەزراندنی هاوپەیمانییەک  لە کۆمەڵێک ژنە دروستکەری ناوەڕۆک و پارێزەر پێکهاتبێت. ئەم هاوپەیمانییە پشتگیری لۆجستی و یاسایی پێشکەش بە ژنانی دروستکەری ناوەڕۆک دەکات، دڵنیای دەدات لەوەی کە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی پەیام و دیدگاکەیان، و بەشداری بکەن لە بەهێزکردنی بوونی دیجیتاڵی ژنان، بەشداری چالاکانە لە لایەنە جیاوازەکانی ژیاندا.