ڕۆژی منداڵان؛ نهێنییەکی سەرسوڕهێنەر لە تورکیا لە نێوان ماتەمینی و توڕەیی
لەزۆرێک لەوڵاتانی جیهان نمایشی ڕۆژی منداڵان زۆر بەڕێوەدەچێت، بەڵام ڕاستی تورکیا زۆر جیاوازە لەئاهەنگەکان، ئەو وڵاتە لەبری ئاهەنگ گێڕان ماتەمینی و تووڕەیی بێکۆتا بەخۆوە دەبینێت.

ساريا دەنيز
ناوەندی هەواڵ-تورکیا بۆتە گۆڕستانی منداڵان، لە کاتێکدا ڕۆژی منداڵاندا شیعر دەخوێنرێتەوە ،گۆرانی دەگوترێت ،هەمووان لە سۆشیاڵ میدیای خۆیاندا ڕستەی خەیاڵی سەبارەت بە داهاتووی منداڵان دەخوێننەوە.
دایکێک هاوار دەکات بۆ منداڵەکەی کە لە ناوەڕاستی بازاڕدا بە چەقۆ کوژراوە، یەکێکی تر لە بەرنامەکانی تەلەفزیۆن بەدوای کچە ونبووەکەی دەگەڕێت، یەکێکی دیکە لە ڕاڕەوەکانی دادگا بۆ منداڵەکەی دەگەڕێت کە ناچار بوو دەستی بەجێهێشت کە لە بوومەلەرزەکەدا بە توندی گرتبووی، یەکێکی تر داوای دادپەروەری دەکات بۆ خۆشی جگەری کە لە ژێر تەن ئاسن تێکشکاوە، منداڵان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش تێکشکاون، جەستەی بچووکیان لە شوێنە پیشەسازیەکاندا تێکشکاوە، ئەوانەی لە کاتی دروێنە لە کێڵگەکاندا لەنێو بیری ئاو بزر بوون، ئەوانەی لە نەخۆشخانە لەدایک بوون بە ناسنامەیەکی نەناسراو، ژیانیان لەناوچوو بە هەوکردنێکی زۆر ئاسان چونکە کوتانی دژی نەخۆشیەکەیان نەدراوە، ئەوانەی شەو لە ماڵەکانیان، بە ڕۆژ لە قوتابخانەکانیان لە برسا دەمرن، بێگومان ئەوە هەموو شتێک نییە، چیرۆکی زۆر هەیە، چەندین لاشەی بچووک لەدەست چوون.
ئاهەنگەکان نمایشن و منداڵان خواردن ناخۆن
لە ساڵی ١٩٢٠ەوە لە تورکیا ڕۆژی کردنەوەی پەرلەمان وەک پشووی منداڵان یادی دەکرێتەوە، ئەمڕۆ لە زۆر شوێن چەندین چالاکی بۆ نمایشەکە ڕێکدەخرێت، ڕەنگە ژمارەیەکی زۆر کەم لەو چالاکییانە باس لە ڕەوشی ڕاستەقینەی منداڵان بکەن.
لە تورکیا،کە لەسەر هەر لاپەڕەیەکی ڕۆژ ژمێرەکە تێبینی لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی دژ بە منداڵان لە تورکیا کراوە، منداڵان لە ژیانێکی بێ ئایندا بە تەنیا جێدەهێڵرێن، نەک هەر ئەوە منداڵان یەک لە دوای یەک لە سیستەمێکدا گیانیان لەدەست دەدەن کە پارێزگارییان لێ ناکات، ڕووداوەکانی تورکیا چی دەڵێن، ئەو داتایانەی کە لە خشتەکانی منداڵاندا ڕەنگ دەدەنەوە لە خۆراکەوە تا کار، لە ئاسایش تا پەروەردە، ژیانێکی بەڵێندراو بۆ منداڵان لە تورکیا چیە؟
لە وڵاتێکدا کە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری قووڵ بووەتەوە، منداڵان ڕووبەڕووی هەژاری و برسێتی دەبنەوە، بارودۆخەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت، جگە لە گۆشت و پێداویستییە سەرەتاییەکان، هاوڵاتیان ئێستا تەنانەت بۆ هێنانانەوەی نان بۆ ماڵەکانیان ژماردن دەکەن.
ئەو دایک و باوکانەی توانای کڕینی میوە و سەوزە بۆ منداڵەکانیان نیە، بە دەستی بەتاڵ لە بازاڕەکان دەگەڕێنەوە،بەگوێرەی رێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، ٦.٥ ملیۆن منداڵ لە تورکیا لە هەژارییەکی زۆر دەژین، لە هەر پێنج منداڵێک یەک منداڵ تووشی بەدخۆراکی بووە، و لە هەر چوار منداڵێک یەک منداڵیش بە برسێتی دەچێتە قوتابخانە.
لە کاتێکدا ڕاپۆرتی بەرنامەی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و ئابووری وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان ئەم ڕاستییەی پشتڕاست کردووەتەوە، لە تورکیا ژمارەی ئەو منداڵانەی سوودمەند دەبن لە یارمەتی پێشکەش بە خێزانانەکانیان کە باری دارایی خراپیان هەیە، ١٧٢ هەزار منداڵە.
هەروەها ڕێژەی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی خێرای پێوەرە ئابوورییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ژمارەی ئەو منداڵانەی یارمەتی وەردەگرن زۆر لەم ژمارەیە زیاترە، ئەم دۆخە بە مانای چەندین پرسی تەندروستی دێت، پسپۆڕان دەیانەوێت ئەم دۆخە وەک پرسێکی تەندروستی گشتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ،بە خێرایی چارەسەر بکرێت.
لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا
جگە لە هەژاری کە هاوڵاتیان بەدەستیانەوە دەناڵێن، ژمارەی "منداڵانی کارکەر"یش زیادیکردووە، ئەم ڕاستییە لە راپۆرتەکانی پەیمانگای ئاماری تورکیادا ناشاردرێتەوە، بەگوێرەی داتاکان، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە هەر چوار منداڵێک یەک منداڵ کار دەکات، ئەم داتایە ڕۆژانە لە زیادبووندایە، لە کاتێکدا ڕێژەی بەشداری هێزی کاری منداڵان لە ٢٠٢٣ دا گەیشتە ٢٢.١٪، ئەم رێژەیە لە ٢٠٢٤ دا بۆ ٢٤.٩٪ بەرزبووەتەوە.
لە دوو هەفتەی یەکەمی مانگی نیساندا سێ منداڵ کە لە بوارە جیاوازەکاندا کاریان دەکرد بەهۆی کوشتنێکی پەیوەندیدار بە کارەوە گیانیان لەدەستدا.
لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ خۆی کوشت، بەلایەنی کەمەوە ٧منداڵ بەهۆی کوشتنەکانەوە گیانیان لەدەستداوە،٤ منداڵ لە مانگی شوبات، ٦ لە مانگی ئادار، چوار لە هەفتەی رابردوو، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ٧١ منداڵی کرێکار گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ماوەی ١٠ساڵی ڕابردوودا لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٧٤٢ منداڵ.
لە کاتێکدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە دەبێت کارکردنی منداڵان لە تورکیا بەتەواوی قەدەغە بکرێت ،داوا دەکات سیستەمی پەروەردە کۆتایی بە چەوساندنەوەی منداڵان بهێنێت،وەک کرێکاری هەرزان لەم بوارەدا، ناوەندی پەروەردەی پیشەیی کۆمەڵێکی نوێی منداڵانی کارکەری دروستکردووە، بەڵام دەوڵەت بەم کارە ئەو منداڵانەی لە کارگەکانی کانزا، چنین،کیمیا شوێنەکانی بیناسازیدا کار دەکەن وەک کرێکاری خۆڕایی ئاراستە دەکات، بۆیە داکۆکیکارانی مافەکانی منداڵان هۆشداری دەدەن کە ئەو ئاڵەنگاریانەی ئابووری و نەبوونی چاودێری ژمارەی مردووان زیاد دەکات.
چارەنووسی ئەو منداڵانەی کە لە خوێندن بێبەشکراون
شایانی باسە منداڵان بەهەموو شێوەکانی پێشوو لە خوێندن بێبەش کراون، بەگوێرەی ئاماری پەروەردەی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی تورکیا، رێژەی پوختەی تۆمارکردن لە تەمەنی پێنج ساڵیدا، خوێندنی پێش قوتابخانە کەمی کردووە و رێژەی تۆمارکردن لە قوتابخانە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ لە ٪٨٥ بوو، لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ بۆ ٪٨٤.٣ دابەزیوە،لەگەڵ سیستەمی ٤+٤+٤+٤ ڕێژەی تۆمارکردنی کچان لە قوتابخانەکاندا کەمی کردووە کە بەتایبەتی بە هەڵبژاردەی یەکەم دادەنرێن، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوویانەوە لە خوێندن دوورخرانەوە، ناچار بوون هاوسەرگیری بکەن.
منداڵان بەبێ پاراستن ڕووبەڕووی هەموو جۆرە مەترسی و دەستدرێژییەک دەبنەوە، زیادبوونی کەیسەکانی دەستدرێژی، هەراسانکردن،دەستدرێژی سێکسی لەم ساڵانەی دواییدا ئاماژەیە بۆ گەندەڵییەکی تر، تورکیا لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢٤ دا ٢٠٩ منداڵ لە تورکیا ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە لەلایەن پیاوانەوە.
بەگوێرەی داتاکانی تورکسات ، ٦٥٠٥ منداڵی کچ لە تەمەنی ١٥-١٧ ساڵ، ١٣٠ منداڵی کچ لە خوار ١٥ساڵەوە منداڵیان بووە، ئەو ڕاستییەی کە ١٣٠ منداڵ لەدایک بووە واتە دەستدرێژییان کراوەتە سەر، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە کە منداڵەکچێکی تەمەن١٤ ساڵ ،لەدایک بووی زونگولداک دەستدرێژی کراوەتە سەر.
مردنی ئەحمەد ماتیا مینگۆزی تەمەن ١٤ ساڵ کە لە بازاڕێکی کادیکۆی ئەستەنبوڵ بە چەقۆ کوژرا، مشتومڕی لەسەر سیستەمی دادوەری مێرمنداڵان و سیاسەتەکانی سزادانی منداڵان لە تورکیا دەستپێکردەوە.
لە کاتێکدا هەندێک دەیانەوێت تاوانباران وەک پێگەیشتوو دادگایی بکەن، هەندێکی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە هەڕەشە لە مافەکانی منداڵان دەکات، ژمارەی ئەو منداڵانەی ڕادەکێشرێن بۆ تاوان زیادیکردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ دا ٨٣ هەزار و ٣٩٣ منداڵ بوو، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بۆ ١٧٨ هەزار و ٨٣٤ منداڵ بەرزبووەتەوە، وە جۆری ئەو تاوانانەی کە منداڵان ئەنجامیان داوە بریتین لە بریندارکردن و دزی.
منداڵانی کورد ئامانجن
سەرۆکی ئاکەپە دوودڵ نەبوو لە بەئامانجگرتنی منداڵانی کورد لە ساڵی ٢٠٠٦ لە وتارێکیدا وتی "چ ژن بێت یان منداڵ لە ئامانج ڕزگاریان نابێت"، منداڵان بەشێوەیەکی سیستماتیک کراونەتە ئامانج.
منداڵان بەهۆی ناسنامەکانیانەوە کوژراون، لە ئەنجامی پرۆسەی شەڕ و ململانێکاندا، نزیکەی ٥٧٠ منداڵ لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تەقەکردن لەلایەن پۆلیس، سەرباز کەسانی ترەوە، بۆمب، تەقەمەنی، پاشماوەی مین لە ناوچە سەربازییەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ئەنجامدەرانی ئەم کۆمەڵکوژییانە بە "قەڵغانی دادوەری" دەپارێزرێن، بەگوێرەی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئامەد، لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا ٤٤ هاوڵاتی کە ٢١ هاوڵاتیان منداڵن بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش،ئۆتۆمبێلی سەرباز، پۆلیسەوە گیانیان لەدەستداوە و هاوڵاتی دیکە کە ٢٤ منداڵیان تێدایە بریندار بوون.
ماڵێکی ماتەمینی بێکۆتا
٢٣ی نیسان ڕاستیەکی تەواو جیاوازە لەو ئاهەنگانەی کە بە بالۆن، گۆرانی شاد و ڕازاندنەوەی جەژنەوە لە تەلەفزیۆن دەردەکەون، تورکیا لە جیاتی ئاهەنگ لە ماڵێکی ماتەمینی بێ کۆتایدا دەژی،هیچ هەوڵێک ناتوانێت ئەم وێنە شەرمەزارییە بشارێتەوە، لە کاتێکدا ژیانی منداڵان یەک لە دوای یەک لە دەست دەچێت، هەموو ڕستەیەک سەبارەت بە داهاتوویان دوورە لە ڕاستی، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ سەرنج ڕادەکێشن بۆ پێویستی خەباتێکی یەکگرتوو بۆ منداڵان.