ئارەزوو مەحمود: مەترسییەکانی سەر ژیانی ژنانی کوردستان زیادی کردووە
ئارەزوو مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی عێراق پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ژنان دەکات و دەڵێت: "مەترسییەکانی سەر ژیانی ژن و کچانی کوردستان، زیادی کردوەو بوەەتە دیاردەیەکی بەدناوی قێزەون".
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220308-176481503-938636416913453-4908806135013668051-n-jpg244673-image.jpg)
ئارەزوو مەحمود پەرلەمانتاری پێشووی عێراق پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ژنان دەکات و دەڵێت: "مەترسییەکانی سەر ژیانی ژن و کچانی کوردستان، زیادی کردوەو بوەەتە دیاردەیەکی بەدناوی قێزەون".
ناوەندی هەواڵ
ئارەزوو مەحمود لە پەرەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "لەم ڕۆژەدا، رۆژی ٨ی مارس، رۆژی جیھانی ژنان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ژنانی خۆڕاگری کوردستان دەکەم، ژنانی ئەو نیشتمانەی سەرەڕای ئاستەنگ و لەمپەڕەکانی بەردەمیان، وێڕای ستەم و کوشتنی سەر سەریان، هێشتا بەپێوەو بەڕێگەوەن بەرەو هێنانە ئاراوەی ژیانێکی هاوسەنگ و شایستە بەهەبوونی خۆیان".
ئاماژەی بەوەشکردوە بەداخێکی قوڵەوە، مەترسییەکانی سەر ژیانی ژنانی کوردستان، زیادی کردوەو بووەتە دیاردەیەکی بەدناوی قێزەون، ئەرکی هەمووان و دامەزراوە جیاوازە پەیوەندیدارەکانە، بەخێرای بێنە سەر هەست و بەر بە توندوتیژی سەر ژنان و ژنکوژی بگرن.