شەوچەرەیەک بۆ گەڕانەوەی بەها کۆمەڵایەتییەکان
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە شارۆچکەی کەلار شەوچەرەیەکی بۆ زیندووکردنەوەی بەها کۆمەڵایەتییەکان ڕێکخست.
گەرمیان
بە دروشمی "بەها کۆمەڵایەتییەکان بۆ کۆمەڵگا دەگەڕێنینەوە" و له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌رزڕاگرتنی ٨ی ئاداردا ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجامدا.
ئێوارەی دوێنێ له ماڵی ساڵحی كه‌له‌پوور له شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان به سازدانی شه‌وچه‌ره‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆر، ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز كرد.
له شه‌وچه‌ره‌كه‌دا ئاماده‌بووان به چه‌پڵه‌ڕێزان و گۆرانی و میوزیك یادی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز كرد و گفتوگۆیان لە بارەی كەلتوری شه‌وچه‌ره‌وە كرد، ئامانج لە چالاکییەکەش زیندووکردنەوەی کۆبوونەوەی خێزانی و هاوڕێیان و گەڕانەوەی بەها کۆمەڵایەتییەکانە بۆ کۆمەڵگە.
ت.پ