ڕێپێوانی ٨ی ئادار لە وان قەدەغەکرا
پارێزگاری وان رێپێوانی ٨ی ئاداری ژنانی قەدەغە کرد، کە چاوەڕوان دەکرا لە شەودا دەست پێبکات.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220307-750x422cc-07-03-2022-mea-8-adare-li-wane-hat-qedexekirin-jpgb261c0-image.jpg)
پارێزگاری وان رێپێوانی ٨ی ئاداری ژنانی قەدەغە کرد، کە چاوەڕوان دەکرا لە شەودا دەست پێبکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕێپێوانی ژنان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە کە بڕیاربوو بکرێت بە بۆنەی ٨ی ئادار، لەلایەن پارێزگاری وانەوە قەدەغەکرا.
لەسەر ناوی پلاتفۆڕمی ژنانی وان، داواکاری پارێزەران ئیبرو دەمیرتەپە، شەیما شەن و دیلان کەنت ئایان بۆ ڕێپێوان لە ٨ی ئادار لە لایەن پارێزگاری وانەوە ڕەتکرایەوە، بەڵام ڕەتکردنەوەکە بە گونجاو نابیندرێت.