"توندوتیژی دژ بە ژنان پێشێلی مافەکانی مرۆڤە"
لە شاری هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هەڵوێستی ڕێکخراوەکان و داکیکارانی مافەکانی ژنان سەبارەت بە کوشتنی ژنان خرایەڕوو، داواش کرا کە یاسا سەروەر بێت و کار بکرێت بۆ دەستبەرکردنی پێگەی زیاتری ژنان لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220308-03705-00-00-00-00-still005-jpgc2b08e-image.jpg)
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له بەشی ڕاگەیاندنی سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ریی زانکۆی هەڵەبجە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربو‌ونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌ڵه‌بجه، ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگه و مافه‌كانی ژنان، یه‌كه‌ی یه‌كسانی جێنده‌ر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێتی ژنانی كوردستان و ڕێكخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان خستەڕوو.
بەیاننامەی هاوبەشی ڕێكخراوەکان لەلایەن مهاباد كامیل، سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خوێندرایەوە و ئاراستەی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کرا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدرا، کە توندوتیژی دژ به ژنان و به‌رامبه‌ر به تاكه‌كانی كۆمەڵگا پێشێلكاری ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤه و ڕێژەکەشێ لە بەرزبوونەوەدایە، تاوانبارانیش بە کەمترین سزای یاسایی لێی دەرباز دەبن.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا وداوا له سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان کرا کە یاسا سەروەر بێت و ئه‌رك و خزمه‌تی نوسینگه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی توندوتیژی به شێوه‌ی پلانی ستراتیژی تۆكمه بەڕێوەببرێن.
لە کۆتایشدا ڕایانگەیاند، "ئێمە پابه‌ندبوونی خۆمان به په‌یڕه‌وكردنی مافه‌كانی مرۆڤ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و كار ده‌كه‌ین بۆ به‌شداری زیاتری ژنان له ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌وڵده‌ده‌ین توانا شاراوه‌كانی ژنان نیشان بده‌ین و جیاكاری له كه‌رتی تایبه‌تدا بنبڕ بکەین، داواكارییه‌كانمان بكه‌ینه ئه‌ركی سه‌ره‌كیمان و جه‌خت له میانڕه‌وی زمان و گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه، چونکە بنیادنانی تاكی ته‌ندروست خێزانی ئارام ئه‌ركی هه‌موومانه".
هەڵوێست وه‌رگرتنی ڕێكخراوه‌كان له ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لەكاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای ئەمساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا زیاتر لە ١٠ ژن بە هۆکاری جیاواز کوژراون.
ت.پ