چالاکوانانی تونس داوای جێبەجێکردنی یاسای دژە توندوتیژی دەکەن

چالاکوانانی تونسی کە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان تێدەکۆشن، تیشکیان خستە سەر توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان و داوایان کرد یاسا جێبەجێ بکرێت.

 

زوهور ئەلمەشریقی

 

تونس-ژنانی چالاکوان لە تونس ڕووبەڕووی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەبنەوە کە توندوتیژی لەخۆ دەگرێت و ئەوان لەگەڵ دەرفەتەکانی دەستی خۆیان کار دەکەن بۆ پشتگیریکردنی جێبەجێکردنی یاساکان دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی.

 

کۆمەڵەی دەنگی ژنان "Aswat Nisaa Association" دوو توێژینەوەی پێشکەش کرد کە تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی دیجیتاڵی دژ بە چالاکوانانی ژنان لە بواری گشتیدا و  ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن کۆمەڵناس فەتحیا سەیدی ئامادەکراوە، بەشداری لە ئامانجەکانی کۆمەڵەکەدا دەکات، یەکەم کار بریتییە لە بەهێزکردنی ژنان، بۆ گەیشتن بە دەنگیان و بەدەستهێنانی پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا، بۆ کارکردن لە سیاسەتی گشتی بۆ ڕێبازی زایەندی کۆمەڵایەتی، هەروەها دووەم کار بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونی چالاکوانانی ژنان لە ڕێگەی پەیوەندی دیجیتاڵیەوە.

 

لە کاتێکدا میدیای ئێستا بووەتە شانۆییەک بۆ جێبەجێکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئامانجەکانی کۆمەڵەکە لەوانە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان و فێمێنیستەکان کە باوەڕیان بە مافەکانی ژنان هەیە، چالاکوانان لە گۆڕەپانی دیجیتاڵدا دەپارێزن.

 

لێکۆڵینەوەکە ڕاستی پێشێلکارییەکانی ئاشکرا کرد

سارا مەدیوی، چالاکوانی کۆمەڵەی ئەسوات نیسا ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە توندوتیژی دیجیتاڵی دژ بە چالاکوانانی ژنان ڕاستی ئەو پێشێلکارییانە ڕوون و ئاشکرا دەکەن کە ڕووبەڕووی دەبنەوە لە بواری دیجیتاڵدا و لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەم کێشەیە بووەتە دیاردەیەک کە پێویستە گرنگی پێبدرێت، ئامانجی لێکۆڵینەوەکە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانە وەک بەشێک لە بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی سزادان بە یاسای ژمارە ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧ کە پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سارا مەدیوی داوای کرد کە چوارچێوەی یاسایی دژ بە توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان چالاک بکرێت. 

"لە دژی ژنانی چالاکوان هێرش هەیە"

فەتحیە سەیدی، کۆمەڵناس و نووسەر و توێژەر ئاماژەی بەوەکرد توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر سەرچاوەی زاڵبوونی پیاوانە و بیرکردنەوەی پیاوسالاری و کولتووری کۆمەڵایەتییە لە شێوەکانی دژ بە ژنان، فەتحیە سەیدی، کە کاری لەسەر توندوتیژی ئەلیکترۆنی دژی چالاکوانانی ژنان کردووە، وتی: چەندین هێرش لە دژی چالاکوانانی مەدەنی ژنان ئەنجام دراوە، ئێمە لە پرۆسەکەدا کاردەکەین پێش ڕیفراندۆمی 2022 و دوای ڕیفراندۆمی 2022. بۆ نموونە، لاپەڕەی ئەسوات نیسا بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆوە هێرشی کرایە سەر، سەرۆک کۆمار قەیس سەعید هێرشی کردە سەر چالاکوانانی ژنان بەهۆی دەستوور و پێگەی سیاسی و یاساییەوە.

"ژنان پشتگوێ دەخرێن و بچوک دەکرێنەوە"

شەمس ئەلجەدیدی، دەرووناس پێیوایە کە کەشوهەوای کۆمەڵایەتی گشتی هاندەری توندوتیژییەو لە میدیای دیجیتاڵی زیادی دەکات، وتیشی: لەبەرئەوەی هێشتا بە تێڕوانینێکی خراپ سەیری ژنان دەکەن، پیاوان زۆر شت دەکەن، هێشتا ئەزموونی ژنان بەبچووک دەبینن، گوێیان لێ ناگرن یان پشتگیرییان ناکەن بۆ بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا، ئەو ژنانەی کە بە شێوەیەکی گشتی هەڵوێستی خۆیان لە میدیای دیجیتاڵدا دەربڕیوە، وەک ئەوەی گەڕان بەدوای مافەکانیان تاوانێک بێت، بە شەرمەزاری ناودەبرێت و پێچەوانەی بۆچوونی بەکۆمەڵی ئێستایە، هەمان بۆچوون لەلایەن هەردوو ڕەگەزەوە پەسەند کراوە.