یەکەم پشکنینی خێرا بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان پەسند کرا

یەکەم پشکنینی خێرا بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکاوە پەسند کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا یەکەم پشکنینی خێرا بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان پەسەند کرد کە ناوی Teal Wandـە و بۆ دەستنیشانکردنی بوونی ڤایرۆسی پاپیلۆما HPV بەکاردێت کە هۆکارێکی باوی شێرپەنجەی ملی منداڵدانە.

 

بەوتەی پسپۆڕان، ئەو پشکنینە لەڕێگەی ئامێرێکی شێوە فڵچەی ددان دەبێت و دەخشێندرێت بە چواردەوری زێدا، دواتر ئەو ئامێرە دەبردرێتە تاقیگە و پشکنینی لەسەر دەکرێت، پاشان لەڕێگەی تەکنەلۆژیایەکەوە ئەنجامی پشکنینەکە دەنێردرێتە ناوەندی پزیشکی و دوای هەفتەیەک بە ئەپلیکەیشنێک ئەنجامەکان بۆ کەسەکە دەنێردرێنەوە.

 

بەمەش ئیتر ژنان لە ماڵەوە نموونە لە خۆیان وەردەگرن، بێ ئەوەی بچنە تاقیگەکان و نموونەی زێیان لێ وەربگیرێت بۆ پشکنینی بوونی ڤایرۆسی شێرپەنجەی ملی منداڵدان.