ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یادی مزگین، چالاکوان و هونەرمەند دەکەنەوە

لە یادی ٣٣ ساڵەی شەهیدبوونیدا، ژنانی سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان لە یادکردنەوەی ئەو هونەرمەندە، مزگین کرد، کە جێپەنجە و دەنگی خۆی لەسەر کولتوور و هونەری کوردی بەجێهێشت.

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

 

 غوربەت ئایدن ناسراو بە مزگین هونەرمەندێکی تێکۆشەرە. لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی بیلیدەر لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە ژێر کاریگەری هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستانەوە کردووە، لە ڕێگەی خەبات و ژیانی هونەرییەوە کار بۆ زیندووکردنەوەی کولتووری کوردی کردووە. هەروەها لە ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندی بە چالاکیی ڕێکخراوەیی و فەرهەنگی لە ئەورووپا کردووە، دوای تێکۆشانێکی دوورودرێژ، هونەرمەند مزگین لە ساڵی ١٩٩٢دا شەهید بوو، میراسێکی هونەر و فەرهەنگی کوردی بەجێهێشت.

 

چەندین تەڤگەر و دامەزراوە لە سەرانسەری پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٣٣ ساڵەی شەهیدبوونی مزگین چالاکوان ، بۆنەی یادکردنەوەیان سازکرد.

 

"هونەرمەند مزگین هێمای خەبات و خۆڕاگرییە"

بە ئامادەبوونی دەیان ژن، تەڤگەری هیلالی زێڕین و ناوەندی باقی خدو بۆ ڕۆشنبیری و هونەر لە شاری کۆبانی سەر بە پارێزگای فورات، بۆنەیەکی یادکردنەوە بۆ مزگین،چالاکوان و هونەرمەند سازکرد. بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە ژیانی مزگین و ئەو هونەرمەندە شەهیدانەی کە بە دەنگی خۆیان کولتوری کورد و دۆسی کوردیان زیندوو کردەوە پێشکەش کرا. دواتر تیپی "شەهید ئەسمەر"ی سەر بە تەڤگەری هیلالی زێڕین، تیپی بۆتانی سەر بە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری باقی خدو، نمایشێکی میوزیکی بەڕێوەچوو.

 

لە پەراوێزی چالاکییەکەدا، ئەڤین برعواز، هاوسەرۆکی تەڤگەری ڕۆشنبیری و هونەر لە کۆبانی ڕایگەیاند، ئێمە

 

لێرەین بۆ یادکردنەوەی تێکۆشەرێک، شۆڕشگێڕێک، هونەرمەندێک کە بە دەنگی شیرینی خۆی لە سەر شۆڕشی هونەر و ڕۆشنبیری کوردی جێپەنجەی خۆی بەجێهێشت، ئەمە شتێکی مانا و بەهایەکی گەورەیە، ٣٣ساڵ بەسەر شەهیدبوونی مزگین تێپەڕیوە، کە بە پێشەنگ لە بواری هونەر و مووزیک ناسراوە." ئاماژەی بەوەشکرد، تێکۆشەر مزگین میراسێکی بۆ ئێمە وەک هونەرمەند بەجێهێشت کە لەپێناو زیندووکردنەوەی کولتوور و هونەری کوردیدا شوێن پێی ئەو جێبگرین، بە دەنگ و پێشەنگایەتی وەک شۆڕشگێڕێک توانی تا ئەمڕۆش فەرهەنگ و هونەری کوردی بپارێزێت، بەم شێوەیەش بوو بە هێمای خەبات و بەرخۆدان”.

 

سلاڤا بۆزۆ، هونەرمەند و ئەندامی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە کۆبانی، ڕایگەیاند، "لە سەردەمێکدا کە گەلی کورد بەدەست کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەوە دەیناڵاند، مزگین توانی هونەرمەند و شۆڕشگێڕ بێت، بە دەنگی خۆی پارێزگاری لە دۆسی کورد بکات و بەرگری لێ بکات. بۆیە ئەوەی بۆ کورد و دۆسی کورد کردوویەتی جێگای شانازییە بۆ هەموومان".

 

سەبارەت بە کاریگەری دەنگ و کەسایەتی مزگین، دووپاتی کردەوە، "گۆرانی و تێکستە شۆڕشگێڕییەکانی کاریگەری قووڵیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە. ئەمڕۆ دەبینین هەزاران کەس و هونەرمەند بە شوێن پێی ئەودا دەڕۆن، منیش یەکێکم لەوانە، بەو پێیەی ئیلهامەکەم لە دەنگی ئەو و تێکستی گۆرانییەکانی وەردەگرم".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی خەباتی مزگین، هونەرمەند و ژنە تێکۆشەرانی دیکە، تەڤگەری ڕزگاریخوازی کوردستان ئەمڕۆ ڕەنگدانەوەی دەنگ و بۆچوون و پێشەنگایەتی ژنانە. ژنە هونەرمەندان دەسەڵاتیان پێدراوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هونەر و دەنگی خۆیانەوە پۆستی پێشەنگایەتی وەربگرن و شۆڕشەکەمان زیندوو بکەنەوە".

ژنانی رەققە و تەبقە مزگین،هونەرمەندیان لەبیرە

بە دروشمی "بە ڕۆحی ١١ی ئایار، و بە ئیرادەی هونەری شۆڕشگێڕانە، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی بنیات دەنێین و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست دەهێنن"، تەڤگەری مانگی هیلالی زێڕین بۆ ڕۆشنبیری و هونەری ژنان و دەسەڵاتی ڕۆشنبیری و دێرینەکان لە پارێزگای رەققە و تەبقە یادی ٣٣ ساڵەی شەهیدبوونی مزگین، هونەرمەند دەکەنەوە.

 

سەرەتای چالاکییەکە بە وتارێک دەستی پێکرد کە بەناوی ناوەندی هیلالی زێڕین پێشکەشی کرد، تیایدا یادی مزگین،هونەرمەند کردەوە کە لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢ لە تەتوان شەهید بوو.

 

سەمەر جومعا، کارگێڕی ناوەندی هیلالی زێڕین، بیری هێنایەوە: مزگین پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشەوەی تەڤگەری ڕزگاریخوازی ژنانەوە کرد، پیشەیەکی پڕ لە خەباتی ماندوو نەناسانەی هەبوو، نوێنەرایەتی کاراکتەری هێمای ئەو تەڤگەری دەکرد، لە هێڵەکانی مێژوودا تۆمارکرا، ١١ی ئایاری کردە ڕۆژێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ڕۆشنبیری و هونەر لە یەڤگەری ڕزگاریخوازدا. خۆشەویستی هونەری لەگەڵ نیشتمانپەروەریی خۆی تێکەڵ کرد، بوون بە هونەرمەندێکی شۆڕشگێڕ و تۆمارکردنی ناوی خۆی لە تەڤگەری هونەری شۆڕشگێڕانە بۆ ئازادی”.

 

سەبارەت بەو کردارانەی کە مزگین خاوەنی بووە، ڕوونی کردەوە، "شەهید مزگین بە ژنێکی تێکۆشەر و ئازا و بەهێز ناسرابوو، کە هیچ ترس و خۆبەدەستەوەدانێکی نەدەزانی، لە ڕێگەی گۆرانییە نەریتییەکانی و دەنگە شیرینەکەیەوە بە سەختی هەوڵی دەدا بۆ پاراستنی ناسنامە و کولتووری گەلەکەی و پیشاندانی کردەوەی قارەمانانە و داستانەی قارەمانەکانی شەهیدانی نەتەوەکەی ئەو بوو، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو پیلانەکانی دوژمن هەبوو، چونکە جگە لە دەنگی هیچ چەکێکی دیکەی هەڵنەگرتبوو”.

 

سەبارەت بە پاڵنەرەکانی بۆ بەشداریکردن،حور عبد لله ئەندامی ناوەندی هیلالی زێڕین ڕایگەیاند، "زیاتر لە دوو مانگە لە ڕێگەی پرۆڤە ئامادەکارییەکان دەکەین، ویستم بەشداری لە یادکردنەوەی شەهید مزگین بکەم، ئەمە بۆ من شەرەفە. مزگین نوێنەرایەتی هەموو ژنە هونەرمەندێک دەکات کە هەوڵی شکاندنی ئەو کۆت و بەندانە دەدات، کە دەنگی ئازادی ژنان سەرکوت دەکات، ئەویش بووەتە یەکێک". هێمای هونەری شۆڕشگێڕانە بۆ هەموو ژنە هونەرمەندێک کە شوێن

پێی ئەو دەکەوێت، خەبات و کەسایەتییەکەی بەرجەستەی دەنگی تەڤگەری ئازادییە بۆ هەر ژنێک کە تامەزرۆی ڕزگاری بێت، سەرچاوەی هێز و ئیلهامبەخشە بۆ هەموو ژنان، پاڵنەرێکە بۆ هەموو ئەو ژنە هونەرمەندانەی کە شوێنی دەکەون.

 

ئەو دووپاتی کردەوە کە "کچێکی خاوەن بەهرەمەندی هونەری دەبێت بەربەستی ترس تێپەڕێنێت، کار بۆ پەرەپێدانی بەهرەکەی بکات، بە ئیلهام لە ڕۆحی شەهید مزگین، بەڵێنمان نوێدەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە شوێن پێی ئەوان و بەردەوام دەبین لە گەشتە هونەریەکەیان تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دەربڕینی هونەری ئازادییەوە هیوا و خواستەکانیان بەدی دێنین".

 

کولتوور و هونەر بە پایەی جەوهەری سەرکەوتنی تەڤگەری ڕزگاریخواز دادەنرێت. هونەر هەڵگری پەیامێکی بەرزە کە ڕەنگدانەوەی راستی گەل و دەنگی ژنانە. بۆیە زۆر گرنگە ژنان بە دەنگی خۆیان دەرببڕن، ڕاستی خۆیان و حەقیقەتی شۆڕشەکەیان بەرجەستە بکەن، دەنگدانەوەی دەنگ و ئاوازەکانیان بگاتە هەموو ژنێکی ئازاد، بەمە بەشداری لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئازادیی ژناندا بکەن.