چوار کەس لە لازقییە کە یەکێکیان منداڵە لەسێدارە دران
تاوانێکی دیکە بۆ ئەو زنجیرە دڕندەییانەی کە لەلایەن کوتلە چەکدارەکانەوە لە کەناراوەکانی سووریا ئەنجام دەدرێن، زیاد کرا، ئەمە لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە لە دوای سەرهەڵدانی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ سەر دەسەڵات تووشی بووە.

ناوەندی هەواڵ
تاوانێکی دیکە کە دژی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان ئەنجامدرا بە لەسێدارەدانی مەیدانی لەنێو ئەو ئاژاوەگێڕییەی کە وڵاتەکەی گرتووە، بڵاوبوونەوەی قسەی تائیفی لەو کاتەوەی هەتەشە دەسەڵاتی لە دیمەشق وەرگرتووە.
کۆمەڵکوژی و لەسێدارەدانی مەیدانی لە کەناراوەکانی سووریا بەردەوامە، هیچ ئامارێکی فەرمی لەلایەن حکومەتی کاتیەوە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان، ژمارەی قوربانییەکان بە سەدان کەسە، بە تەواوی خێزانەکانیشەوە، لەسەر بنەمای تائیفی، سەرەڕای بەڵێنەکانی حکومەتی کاتی بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان، تا ئەمڕۆش لێپرسینەوە لە کەس نەکراوە و کۆمەڵکوژییە تائیفیەکان هەر لە ژێر لوتی حکومەتدا بەردەوامن.
دوایین تاوان، بە پێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە نزیک لیوا لە زەما لە گوندەکانی لازقییە ڕووی داوە. چەکدارانی دوو ئۆتۆمبێل کە تابلۆی ئیدلبیان لەسەر بوو، تەقەیان لە دانیشتووانی ئەو شارە کردووە، لە ئەنجامدا چوار عەلەوی گیانیان لەدەست داوە کە یەکێکیان منداڵێکە، بە شێوەیەکی پوخت لە سێدارە دراون، پاشان بەرەو جەبلە ڕۆیشتن و بەبێ جیاوازی تەقەیان کرد، ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکرد.
بە سەدان بنەماڵەی عەلەوی ڕوویان لە لوبنان کردووە و بەشێکیشیان بەرەو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆیشتن، بە دوای سەلامەتی، خۆیان لە دڕندەیی کوتلە چەکدارەکان و ئەو تاوانانە ڕزگاریان بووە کە لەسەر بنەمای تائیفی ئەنجام دەدرێن.