وتارەکانی کۆنفرانسی هەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوا: کۆبانێ و ئەم کۆنفرانسە کوردیان کردووە بەیەک
لە وتارەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستیی کوردییدا ئاماژە بەوە کرا، ڕۆژئاوا لە بەرخۆدانی کۆبانێ و لەم کۆنفرانسەدا کوردی کردووە بە یەک، ئەم یەکێتییە مافەکانی گەلی کورد مسۆگەر دەکات.

قامیشلۆ
کاتژمێر ١٠ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی ٤٠٠ ئەندامی لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و شاندەکانی باشوور و باکووری کوردستان، لە هۆڵی ئازادیی لە شاری قامیشلۆ دەستی پێکرد، ئیلهام ئەحمەد بەخێرهاتنی بەشداربووانی کرد و ڕایگەیاند کە گەلی کورد چاوەڕوانی ئەو ڕووداوە مێژووییە بووە و ڕایگەیاند: ڕۆژاڤا گەیشتووەتە قۆناغێک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مافەکانی، ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغی دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد، ئێمە بە نرخ و بەهای هەڵوێستە کوردییەکان و هێزە کوردییەکانی وەک ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، کاک مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، کە پاڵپشتیی هێزە کوردییەکان و... خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان گوێمان لە دەنگی کۆمەڵگاکەمان دەبێت کە دەڵێت یەکبگرن لێرە کۆبووینەوە بۆ گەیشتن بە بەڵگەنامەیەک کە مافەکانی کورد دەستەبەر دەکات.
وتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە خوێندرایەوە.
"ئەم کۆنفڕانسە ئەنجامی ڕەنجێکی مەزنە"
مەزڵوم عەبدی وتی: لە شەڕەکانی پاراستنی گەلەکەمان و ناوچەکەدا زیاتر لە ١٣ هەزار شەهیدمان لەدەستداوە، هیوای چاکبوونەوە بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین و ئەم کۆنفرانسە تەرخان دەکەین بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی، سوپاسی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە، مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، و بافڵ تاڵەبانی دەکەین بۆ پاڵپشتی کۆنفرانسەکە. ئەم کۆنفرانسە دەرئەنجامی کار و کۆبوونەوە و گفتوگۆی گەورەی کوردستانە.
"سووریا پێویستی بە دەستورێکی نوێیە"
مەزلوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا کە یەکگرتوویی کورد بە واتای یەکڕیزی سووریایە و وتی: یەکگرتوویی کورد هێزێکی پشتیوانییە بۆ هەموو سووریا، سووریا پێویستی بە دەستورێکی نوێیە کە هەموو گەلی سووریا لەخۆ بگرێت و سووریایەکی دیموکراتیک لامەرکەزی دابمەزرێنێت، زیاتر لە ١٢ ساڵە هەموو پێکهاتەکان، کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنی، پێکەوە ژیانمان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەیە لە پێکهاتە سەرەکییەکانمان پاراستنی دەستکەوتەکانە ئامانجمان نووسین و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کوردە لە سوەریای نوێدا، بەرنامەی سیاسی لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێ دەکرێت و بڕیار لەسەر دامەزراندنی شاندێکی هاوبەش دەدرێت کە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق باس لە مافەکانی کورد بکات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد.
مەزڵوم عەبدی سەرنجی بۆ "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ئەوان بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی ئەم بانگەوازە دەکەن و وتی: ئەم بانگەوازە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر سەقامگیری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە، هەروەها کۆنفرانسی یەکگرتوویی کورد زەمینە بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دادەنێت.
هەر لە میانی کۆنفرانسەکەدا ئەندامانی شاندی دەم پارتی و بەدەپە و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) قسەیان کرد.
لەسەر ناوی کەنەکە، زەینەب مورادی، هاوسەرۆکی گشتیی کەنەکە پیرۆزبایی کۆنفرانسەکەی کرد و جەختی کردەوە، کە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرخۆدانی کۆبانێدا بووەتە یەک و وتی: ئەمڕۆش بۆ یەکخستنی کوردان جارێکی دیكە کوردی کۆکردەوە.
هەروەها کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (بەدەپە) وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: هەوڵ دەدەین بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بگەیەنین بە هەموو جیهان، تاکو ئێستا لەگەڵ هەموو پارت و هێزە کوردستانییەکان چەندین دیدارمان ئەنجام داوە و لە ڕێگەی شاندی ئیمرالییەوە توانیومانە پەیام و هەڵوێستی هێز و لایەنە کوردستانییەکان بگەیەنینە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان.
کەسکین بایندر ئاماژەی بەوەشدا، بنەمای بانگەوازی ڕێبەرێتیی ئازادیی و ئاشتییە، پێش ئەوەش دەبێت بۆ یەکێتی کوردان کار بکەین، لەسەر بنەمای ئەم کۆنفرانسە کورد لەسەر خاکی مێژوویی خۆی دەگاتە ئامانج و مافەکانی خۆی.
کەسکین بایندر پەیامی پشتیوانی گەلی باکووری کوردستانی گەیاند و جەختی کردەوە، کە باکووری کوردستان پشتگیری بێ سنووری گەلی ڕۆژئاوا دەکات.
لە ئێستادا کۆنفڕانسەکە بەردەوامە.