دۆسیەی نارین گۆران دواخرا

دانیشتنی دادگاییکردنی ١٥ کەس کە بە تاوانی "یارمەتیدانی تاوانبارێک" لە دۆسیەی نارین گوراندا دادگاییکراون، بۆ ٢ی ئایار دواخرا.

ئامەد 

 

دانیشتنی دووەمی دۆسیەی تایبەت بە کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن ٨ ساڵ، کە دوای ١٩ ڕۆژ لە دیارنەمانی لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤، لە گەڕەکی گوندنشینی چولی سەر بە ناوچەی ڕێزان لە ئامەد، تەرمەکەی دۆزرایەوە، لە دادگای تاوانەکانی ١٧ی یەکەمی ئامەد بەڕێوەچوو. 

  

لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، دایکی نارین گوران، فوئاتی مامی، گوران ماشاڵڵای هاوژینی مامی، مەحمەت شەوکەت، هاوژینی پوری، محەمەد کایا ئامۆزاکەی و مەحمەت سەلیم ئاتاسۆی کارمەندی سەلیم گوران لە دەستبەسەریدا دادگایی دەکران، هەروەها شەیما کایا کچی مامی نارین و هەدیە هاوژینی مامی، ئیبراهیم خێلول، باریش، کورتولوش و عومەر فاروق گوران مامەکانی و منداڵەکانی تۆمەتبار R.A (٢٦ ساڵ) و İ.K (١٧ ساڵ) بەبێ دەستگیرکردن دادگایی دەکرێن.  

 

لە دانیشتنی دادگادا ١٥کەس کە بە تاوانی "یارمەتیدانی تاوانبارێک" دادگایی کرابوون، ٧کەس کە ٥یان جەندرم بوون و دوو کەسیان کارمەندی کۆمپانیای کارەبا بوون، وەک شایەتحاڵ وتەیان دا. 

  

دادگا کە بڕیاری کاتی خۆی ڕاگەیاند، بڕیاریدا بەردەوام بێت لە دەستبەسەرکردنی تۆمەتبارانی دەستبەسەرکراو. دانیشتنی داهاتوو بۆ ٢ی ئایار دواخرا.