دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە کۆنفرانسی یکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان
کۆنفرانسی "یەکڕیزیی ویەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" کە ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ نوێنەر بەڕێوەچوو ، تێیدا دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرزکرایەوە.

قامیشلۆ
کۆنفرانسی "یەکڕیزیی ویەکهەڵوێستیی کوردیی لە ڕۆژئاوای کوردستان" کە ئەمڕۆ لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو بە ئەنجامنایەک کۆتایی هات و تێیدا دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بەرزکرایەوە.
زیاتر لە ٤٠٠ کەسایەتی لە ڕۆژئاوا، باکوور و باشووری کوردستان، کەسایەتیی ناوچە جیاجیاکانی سووریا، نوێنەری هێز و ڕێکخراو و لایەنە کوردییەکان، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، سەرکردەکانی عەشیرەتەکان و کەسایەتییە کوردەکانی دیمەشق، حەلەب، حەما، باب و عەزاز بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا کە بۆ یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد مێژووییە، ژنانی بەشداربووی کۆنفرانسەکە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.