تورکیا، ١٩ زیندانی کە ئەشکەنجە دراون دۆسیەیان لەسەر کرایەوە
١٩ زیندانی ژن کەلە زیندانی پیتی Eی موش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەستگیرکراون و لە ناویاندا ئایتان بەچەت کەلە زیندان گیانی لەدەستدا، هەیە، ئەشکەنجە دراون و کەیسیان لەسەر کراوەتەوە، تۆمەتەکەشیان پەرتوکی "خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە ١٠١ پرسیاردا"، بەو بۆنەیەشەوە ئەشکەنجەدراون.

١٩ زیندانی ژن کەلە زیندانی پیتی Eی موش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەستگیرکراون و لە ناویاندا ئایتان بەچەت کەلە زیندان گیانی لەدەستدا، ئەشکەنجە دراون و کەیسیان لەسەر کراوەتەوە، تۆمەتەکەشیان پەرتوکی "خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە ١٠١ پرسیاردا"، بەو بۆنەیەشەوە ئەشکەنجەدراون.
ناوەندی هەواڵ
لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٧، پاسەوانەکان هەڵیانکوتایە سەر زیندانی پیتی Eی ژنان لە موش، لەو هەڵکوتانەدا، ئایتان بەچەت، کە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لەلایەن سەربازانەوە لێدران، دواتر سکاڵایان لەسەر ١٩ ژن تۆمار کرد.
ئەو کەیسەی کە دادگای تاوانەکانی موش تازە پەسەندی کرد، زیندانییەکان بە تۆمەتی "دانانی شتی قەدەغەکراو لە زیندان" و "بەرەنگاربوونەوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان" تۆمەتبار کران.
لە کەیسەکەدا، هەبوونی پەرتوکی "خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتی لە ١٠١ پرسیاردا" بە تاوان لە قەڵەمدرا.
ت.پ