لە جەزائیر ئامادەکاری بۆ هەڵمەتی ١٦ ڕۆژە دەکرێت

لە جەزائیر هەڵمەتی ڕاگەیاندن بۆ ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی ژنان و کچان دەستیپێکردووە، کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمەوە تا ١٠ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.

جەزائیر

 

ماوەی هەڵمەتی ڕاگەیاندن کە لە ٧ی تشرینی دووەم دەستی پێکرد بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت هەڵمەتەکە لەلایەن نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و باڵیۆزخانەی هۆڵەندی لە جەزائیر ڕێکخراوە.

لەو بارەیەوە چەندین خاڵ خرایە ڕوو و باس لەو خاڵە یاساییانە کرا کە توندوتیژی دژ بە ژنان لە جەزائیر بە تاوانێک دەبینێت کە پێویستە هەموو کەس لە کۆمەڵگا بیزانێت و پێویستی بە میکانیزمێک هەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ توندوتیژی و پاراستنی ژنان لە توندوتیژی.

 

ئامانجیان ڕوونکردنەوەی مەترسی توندوتیژی دژی ژنانە

وەحیبا ساکانی، بەرپرسی نوسینگەی تاوان و هۆشیاری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بەهێزکردنی لایەنی یاسایی و کاراکردنی ماددە بەردەستەکان و جێبەجێکردنیان لە ڕێگەی کۆمەڵگا و میدیا و مزگەوتەکانەوە کرد، بۆ ئەوەی هەڕەشەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ماڵ و شەقام و شوێنی کار بناسێنرێت.

ڕەشیدە عوبێش نوێنەری وەزارەتی داد ڕایگەیاند کە سیستەمی یاسایی لە جەزائیر یاسای پتەوتر کردووە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی، هەروەها بڕگەی یاسایی پەیوەست بە پاراستنی منداڵان و ماددەکانی دیکەی پەیوەست بە توندوتیژی ئابووری کە سزای زیندانی کردن لە ٦ مانگ تا دوو ساڵ جێبەجێ دەکرێت.

 

بەپێی تاوانەکە سزاکە زیاد دەکات

هەروەها تیشکی خستە سەر بڕگە یاساییەکانی ئەو سزایەی کە لەماددەی ٣٣ی ئەو حوکمانەدا هاتووە کەهەموو شێوازەکانی توندوتیژی بۆ تاوانبار دەکرێت و مادەی ٢٦٦ی ساڵێک بۆ سێ ساڵ زیندانی لەحاڵەتی دەستدرێژیکردندا، لەحاڵەتی لێدان و بریندارکردندا سزای زیندانیکردن بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ زیاد دەکات لەکاتێکدا زیانی جدی هەیە سزاکە لە دوو ساڵەوە بۆ پێنج ساڵ زیاد دەکرێت و سزاکە لە  ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ زیاد دەکرێت کە هەلومەرجی بریندار بوونی هەیە.

مادەی ٣٣٣ی  سزا لەسەر گێچەڵی سێکسی و هەراسانکردنی شەقام، جا بوترێت یان پراکتیکی بێت، سزایدوو مانگ بۆ شەش مانگ زیندانی و غەرامەی٢٠ هەزار بۆ١٠٠هەزار دیناری بەسەردا سەپێنراوە، تۆمەتبارەکە هەروەها سزاکە دوو هێندە دەکات کاتێک قوربانیەکە لە تەمەنێکی منداڵی و گەنجیدایە.