هەزاران کۆچبەر بەرەو سنوری پۆڵەندا بەڕێکەوتوون
بە هەزاران کۆچبەر لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا ئەمڕۆ بەڕێکەوتوون و دەچنە سەر سنوری پۆڵەندا تا بگەنە وڵاتانی دیکە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ چەندین وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبوونەوە لەسەر سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا، تێیدا دەرکەوتووە بە هەزاران کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لەسەر سنورەکانی بیلاڕوسیاوە کەوتوونەتەڕێ بەرەو پۆڵەندا، چەندین ژن و منداڵیش بە ئامانجی گەشتنە ئەوروپا لەو ڕێگەیەدان.
لەسەر سنور بیلاڕوسیا سەربازێکی زۆری بڵاوەپێکردووە و تەقە بەسەر کۆچبەرەکاندا دەکەن، ئەو کۆچبەرانە داوا لە ئەوروپا دەکەن دەرگای سنوریان بۆ بکرێتەوە.
باشوری کوردستان گەنجێکی زۆر ڕوو لە ئەوروپا دەکەن، باس لەوەشدەکەن بێهیوا بوون و هیچ دەرفەتێکیان بۆ ژیان نەماوە، سەرباری ڕێگە سەختەکان و تەقەکردن و هێرش و سەگ تێبەردانیان، هەروەها سەرما و ڕەقبوونەوە و خنکان لەناو ئاودا، بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٧ هەزار کۆچبەر لە عێراقەوە ڕۆشتوون بەرەو ئەوروپا.
ت.پ