توندوتیژی زایەندی ئامڕازێکی شەڕە بۆ ژێردەستەکردن و تۆقاندنی ژنان

شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیان کردەوە کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا و چەکدارەکانی لە پشت زۆربەی ئەو توندوتیژییە زایەندیانەی کە لە شەڕی ٨مانگی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بینیویانە.

ناوەندی هەوال

 

لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا "RSF" بەشداربوون لە شەڕێکدا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران کەس و بارودۆخی کارەساتبار کە ڕووبەڕووی دانیشتوانەکە بوونەتەوە بەتایبەتی ژنان دوای بڵاوبوونەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی.

 

کەیسەکانی توندوتیژی زایەندی بە پاڵنەری ڕەگەزی لە سودان بەربڵاون و وەک ئامرازێکی جەنگ بەکاردەهێندرێن، شارەزایانی سەربەخۆی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٣٠ی تشرینی دووەم داوایان کرد تاوانباران دادگایی بکرێن.

 

شارەزایان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ڕاپۆرت هەیە لەسەر توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، لەوانە توندوتیژی زایەندی، کە وەک ئامرازێکی جەنگ بەکاردەهێنرێت بۆ ژێردەستەکردن، تیرۆرکردن، شکاندن و سزادانی ژنان.

 

ڕاپۆرتەری تایبەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان و بەکارهێنانی زایەندی ئاماژەی بەوەکرد، دەستدرێژی زایەندی بۆ سەر منداڵان لە پشت زۆربەی ئەو توندوتیژییە زایەندییانەیە لە سودانەوە ڕاپۆرت کراوە، بەکارهێنانی زایەندی و کۆیلایەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ، هەروەها حاڵەتەکانی لەشفرۆشی بەزۆر و هاوسەرگیری بەزۆری ژنان، تێبینی ئەوە دەکەن کە هەندێک لەو حاڵەتانە لەوانەیە پاڵنەری ڕەگەزی و سیاسی بن.

 

جەخت لەوەکرایەوە توندوتیژی زۆرجار وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت بۆ سزادانی هۆزە دیاریکراوەکان کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا و میلیشیاکانی هاوپەیمانەوە دەکرێنە ئامانج، کۆچبەران و پەنابەران بەبێ ڕەگەزنامەی سودانی دەکرێنە ئامانج و هۆشداری دەدەن کە چیتر ئەو کردەوە مەترسیدارانە تەنها لە خەرتوم و دارفۆر کۆنەکراونەتەوە بەڵکو بڵاوبوونەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە وەک کۆردۆفان.

 

لە تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، شارەزایان داوایان لە نێردەیەکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کرد کە لەلایەن ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤەوە دامەزراوە بۆ ڕاپۆرتکردن لەسەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە سودان بۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانی توندوتیژی زایەندی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەنجامدەرەکان بەرپرسیار بکرێن، هۆشداریش دەدەن لەوەی کە قەبارە و توندی توندوتیژی زایەندی بەربڵاو لە سودان بە شێوەیەکی زۆر کەم هەژمارکراوە.