مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨١ ساڵ لەوانەیە جارێکی دیکە بخرێتە زیندان

مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨١ ساڵ، کە بەهۆی تەمەنی زۆرو و نەخۆشییەوە ئازادکرا، سەرەڕای ڕاپۆرتی ATK کە دەڵێت "ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە" لەوانەیە جارێکی دیکە زیندانی بکرێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨١ ساڵ، کە لە ناوچەی ئارتمێتان لە وان دەژی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراو" دەستگیرکرا. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای پزیشکی دادوەری "ATK" " ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە"، سزای مەقبولە ئۆزەر ساڵێک دواخراو ئازادکرا، بەڵام بەهۆی ئەو ڕاپۆرتە نوێیەی کە دوای ساڵێک ئامادەکراوە، ڕووبەڕووی هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ زیندان دەبێتەوە.

 

ساڵی ڕابردوو ڕاپۆرتی "ناکرێت لە زینداندا بمێنێتەوە" ئامادەکرابوو

دەستەی سێیەمی پێداچوونەوەی پەیمانگەکە، کە پێشتر ڕاپۆرتی کردبوو وتبووی "ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە"، ساڵێک دواتر ڕایگەیاند کە سەرەڕای تەمەن و نەخۆشی ئۆزەر، "دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە." لە یەکەم ڕاپۆرتیدا لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکرابوو مەقبولە ئۆزەر ناتوانێت بە تەنها لە زینداندا بژی بەهۆی زۆری تەمەن و نەخۆشی درێژخایەنەوە.

 

دەتوانێت لە زیندانی جۆری R بمێنێتەوە

دوایین ڕاپۆرت لەسەر مەقبولە ئۆزەر لە ١١ی تشرینی دووەم ئامادەکرا. ئەم بڕیارەی خوارەوە درا: "ەپێی بەڵگەنامە و تۆمارەکانی ئێستا، گونجاوە لە بارودۆخی زیندانی جۆری R بمێنیتەوە و دوای سێ مانگ کاتێک پشکنین ئەنجام دەدرێت و بارودۆخەکە دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی بۆ دەکرێت.