تا ٢٦ ساڵی تر گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ٧٥%یدانیشتووان دەبێت
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بە شێوازێکی دیکە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا بکرێت، ٢٥ ساڵی ئایندەدا لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیانی بۆ ٧٥%ی دانیشتووانی جیهان دەبێت.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی بە بیابانبوون، نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە زیاتربوون و دووبارەبوونەوەی ئەو دیاردەیە دەربڕی و رایگەیاند، ساڵانە بە بیابانبوون ناوچەی زیاتری جیهان دەگرێتەوە و پێویستە بە شێوازێكی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو مامەڵە لەگەڵ ئەو دیاردەیە بکرێت، بە جۆرێك کە چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێ دەکرێت ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە گەرمترین ساڵ، چەند شەپۆلێكی گەرما ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست، ئێکوادۆر، بەرازیل، مەغریب، نامبیا، مێلاوی و چەند ناوچەیەکی دیکەی جیهانی گرتەوە و بەهۆیەوە ئاگری دارستانەکان، وشکەساڵی و کورتهێنانی خۆراکی لێکەوتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢، ٢٠٢٣ وشکەساڵی زیانی بە لانیکەم ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس گەیاندووە؛ لە ٨٥%ی ئەو زیانبەرکەوتووانە لە وڵاتانی هەژار و ئاستمامناوەندی ئابووریدا دەژین.
نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، چاوەڕێش دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٥٠ لە ناو هەر چوار کەس، سیانیان بەر زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بکەون.