سیاسەتەکانی دیلکردنی ئێران بەردەوامە

ڕژێمی ئێران کە لە هەموو کاتێک زیاتر لە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەترسێت، بۆ پاراستنی خۆی پەنا بۆ هەر ئامرازێک دەبات، بەڵام بازنەی بەرخۆدانی گەل بە پێشەنگایەتی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕژیم گرژتر دەکات.

ڤیان میهرپەروەر

 

مهاباد- لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ چالاکوانی سیاسی، کرێکاری، ژینگەپارێزی و کۆمەڵگەی مەدەنی لە لایەن ڕژێمی سەرکوتکەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، شەپۆلی درێژخایەنی دەستبەسەرکردن لەم ناوچانەی ئێراندا نیشانەی ڕۆحی زیندووانەی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' و، ئەو گۆڕانکاریانەیە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن.

 

داخستنی درێژخایەن

لە شارەکانی وەک مهاباد، پیرانشار، بۆکان، سەردەشت و ئوشناویە، زیاتر لە ٧٠ کەس لە لایەن فەرمانگەکانی زانیارییەوە بە شێوەی جۆراوجۆر، بە گشتی لە ماڵ و شوێنی کار، یان لە کاتی چالاکییەکانی ڕۆژانەدا بانگهێشت و دەستبەسەر کران، بەپێی سەرچاوەکان، بەشێک لە زیندانییەکان ئەشکەنجە دراون و لە هەندێک چاودێری پزیشکی و دەرمان بێبەش کراون، هەندێکیان لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراون و مافی پەیوەندیکردنیان لێسەندراوەتەوە، بەشێک لە زیندانییەکان نەیانتوانیوە پەیوەندی بە کەسوکارەکانیانەوە بکەن و دەڵێن دەستگیرکراون و نازانن لە کوێ ڕاگیراون. نازەنین ئەلیاسی، چالاکوانی مەدەنی لە نێو ئەو گیراوانەدایە و زیاتر لە دوو هەفتەیە هیچ هەواڵێک دەربارەی نییە، دەوترێت نازەنین براوەتە بارەگای فەرمانگەی زانیاری. تا ئێستا هیچ کام لەو کەسانە بە هیچ تاوانێک تۆمەتبار نەکراون، بەڵام لە ئەنجامی پێداگری هەندێک لە بنەماڵەکان، سەرچاوە نافەرمییەکان تۆمەتێکی وەک 'هاوکاری لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان، بەشدارکردنی ناوەڕۆکی دژە حکومەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و بەشداریکردن لە چالاکییە سیاسییەکان دژ بە یاساکانی ئێران'یان خستۆتە ڕوو.

 

کاتە سەختەکان بۆ ڕژێمی ئێران

لە ناوچەکانی ڕژێمی ئێراندا زۆر هۆکاری وەک بڕینی ڕێگاکانی کۆلبەر، کێشەی داهات، بەرزبوونەوەی نرخ، قەیرانی ژینگە، کەمیی سووتەمەنی و دابینکردنی وزە، فشارە دەرەکییەکان، خەباتی سەرکەوتووانەی ژنان و کردەوەی کرێکاران پاڵ بە کۆماری ئێران بەرەو قەیران دەنێت.

 

لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا و ئەو بەرخۆدانەی کە کاریگەری لەسەر گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەبوو، ترس و دڵەڕاوکێیەک کە پێشتر نەبیندراوە، لەسەر ڕووخساری حکومەتی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بیندراوە، گرتنە بەربڵاوەکان لە ئێراندا ئەوە دەردەخات کە ڕژێم لە ڕۆژهەڵات و پێشهاتەکانی گەلی کورد و فەلسەفەی ڕۆژئاوا دەترسێت.

 

کەژاڵ د.، چالاکوانیی مەدەنی لە مهاباد ڕایگەیاند کە دەستبەسەرکردنی ئەم دواییە لە مهاباد هەوڵێکی ڕێکخراوە بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ئازادیی گەل و وتی: ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، تەنیا هەوڵێکی سیستماتیک نییە بۆ سەرکوتکردنی ڕۆژهەڵات، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ ڕێگریکردن لە پێشهاتەکانی داهاتوو، ڕێگای ئازادی ئێران بە کوردستاندا تێدەپەڕێت و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاگاداری ئەمەیە، هەمیشە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ترس و ئاژاوەگێڕی دەدەن لەڕێگەی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵەوە، بەڵام لەناو خەڵکدا شەرعی نین.

 

ئەو بەرخۆدانەی کە هەرگیز نامرێت

خەڵکی ئێران بە هەلومەرجی جیاواز و سەختدا تێدەپەڕن؛ بوونی سزای توندی وەک لەسێدارەدان و زیندانی درێژخایەن، فشار لەسەر بنەماڵەکان و خەبات، توندکردنەوەی یاساکان دژی ژنان، و سەرکوتکردنی هەموو جۆرە خۆپیشاندانێک، بارودۆخی فشارەکان زیاتر توندتر دەکات، هەرچەند ئەو خەڵکەی لەم جوگرافیایەدا دەژین هەمیشە نامۆ نەبوون بە خەباتی دژ بەو چەوساندنەوەیە، بەڵام بە بڵاوبوونەوەی فەلسەفەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ٢٠٢٢ی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی 'ژن، ژیان، ئازادی' خەبات گەیشتە ئاستێکی دیکە، پێژان عەزیزی، وریشە مورادی، زەینەب جەلالیان، شەریفە محەمەدی و ژنانی دیکە لە زیندانەکاندا، تۆوی بەرخۆدان لە دڵی کۆمەڵگەدا دەچێنن و وانەی خەبات دەڵێنەوە، دایکانی تێکۆشەر داوای دادپەروەری دەکەن بۆ خوێنی منداڵەکانیان، دایکانی وەک 'دایکە شەریفە' و ئەو خێزانانەی خەبات بۆ ئازادی منداڵەکانیان دەکەن، بوونەتە سیمبولی خەبات.

 

ژنان دەیانەوێت ئەوانەی دەستگیرکراون ئازاد بکرێن

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دەستگیرکراوەکان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتەکان بۆ داواکردنی ئازادکردنیان دەستیپێکرد، لە ڕاستییدا کۆمەڵگەو بە تایبەتی ژنان زیاتر کاردانەوەیان بەرامبەر بەم پراکتیزانە هەیە، سەبارەت بەم بابەتە، دڵنیا ڤی.، کە لە شاری بۆکان نیشتەجێیە، بەم شێوەیە وتی: بۆ نموونە دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران مێژوویەکی دوور و درێژی لە سیاسەتی بارمتەگرتنی سیاسی هەیە، بیرۆکەی سەرەتایی کە ڕژیم داواکارییەکانمان بۆ ئازادی سەرکوت دەکات، شکستێکی گەورەیە، چونکە ئەگەر چاوێک لە خەباتی ژنانی وەک پەخشان و وریشە و ئەوانەی لە زینداندان، تێدەگەین کە ئێمە خاوەنی ڕۆحێکی فرەلایەنە و بێ سنوور و ڕانەگیراوین، کۆماری ئیسلامی ئێران یان واز لە تاوانەکانی دەهێنێت یان هەمان چارەنووسی ئەسەد ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

 

هەروەها یەکێک لە کەسوکاری دوایین زیندانییەکان، مەریەم، ڤی وتی: تەنانەت لەو چەند چرکەیەش کە لەگەڵیان قسەمان کرد، بۆمان دەرکەوت کە ئیرادەیان چەندە بەهێزە و بۆ ساتێکیش درێغی ناکەین بۆ ئازادییان، دەبێت زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و کۆمەڵگەکانی جیهان بێدەنگ نەبن.