سێ خوشک کە پارێزەری مافەکانی ژنانن لە کابول دەستگیرکران

سێ خوشک بە ناوەکانی ئیلاه ڕەزایی، نادیا ڕەزایی و ئازادە ڕەزایی کە پارێزەری مافەکانی ژنانن و لەگەڵ برایەکیان بەناوی یەحیا ڕەزایی، لە ناوچەی بارچی لە ڕۆژئاوای کابوڵ دەستگیرکران، گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، سێ ژنی گەنج کە خوشکی یەکن و پارێزەری مافەکانی ژنانن و ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی ئەفغانین لەگەڵ برایەکیان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە هێرشیان کراوەتەسەرو لە ناوچەی بارچی لە ڕۆژئاوای کابوڵ و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، کەسوکاری داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان داوایان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخەکەیان پێنەگەیشتووە.

 

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ئازادە ڕەزایی، ئیلاه ڕەزایی، نادیا ڕەزای و یەحیا ڕەزای بڵاونەکراوەتەوە.