پێشبینی دەکرێت گۆڕانی کەشوهەوا ژمارەی کۆچکردن زیادبکات

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو بەرزبونەوەی پلەی گەرمی پێشبینی دەکرێت ژمارەی کۆچکردن زیادبکات.

ناوەندی هەواڵ

 

پەرەسەندنی دیاردەی كۆچی ناوخۆیی و دەرەكی یەكێكە لە مەترسیدارترین كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، بەو پێیەی دانیشتوان لە زۆرێك لە وڵاتان و ناوچەكان بەهۆی وەرزی وشكەساڵی یەك لە دوای یەك، فراوانبوونی بیابانبوون، ناچارن هەڵبێن، نەمانی بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی خۆراك بۆیان، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا لە شارە كەنارییەكان، و زیادبوونی زریانی تۆز.
 

بەپێی ئامارەكانی بانكی نێودەوڵەتی، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی كۆچبەرانی كەشوهەوا بگاتە 216 ملیۆن كەس، چونكە تەواوی خێزانەكان ناچاردەبن لە چوارچێوەی وڵاتەكانیان كۆچ بكەن، بەتایبەتی لە ئەفریقاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


كۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتوەكان پێشبینی کردووە ٩٠%ی پەنابەرانی جیهان لەو ناوچانەبن كە كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوایان لەسەرە.
 

هەروەها ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا هۆشداریدا كە جیهان بە فەرمی چووەتە سەردەمی كۆچی كەشوهەوا، داوای چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا لەسەر جوڵەی دانیشتوان كرد.