١٥٩ کەس بەیاننامەیەکیان لەبارەی دۆسیەی کۆبانێ بڵاوکردەوە
١٥٩ ئەکادیمیست، نووسەر، پەرلەمانتار و پارێزەر و کەسایەتییەکان بەیاننامەیەکیان لە بارەی دۆسیەی کۆبانێ بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکەن بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ ببێتە هۆی دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا و ئاشتی کۆمەڵایەتی.
ناوەندی هەواڵ
ئەکادیمیستەکان، نووسەران، پەرلەمانتاران و پارێزەران کە ١٥٩ کەسیان تێدابوو، بەیاننامەیەکیان لەسەر دۆسیەی کۆبانێ بڵاوکردەوە، کە لە ١٦ی ئایاردا دانیشتن دەکرێت، ئاماژەیان بەوەکرد، "لە دۆخێکداین کە ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر ئایندەی وڵات هەیە".
"بۆ وڵاتەکەمان گرنگییەکی زۆری هەیە"
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان داواکاریی پێکهاتەکانیان بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە سیاسەتدا پشتڕاست کردووەتەوە و ئەوەش خراوەتەڕوو: "بۆ بەدیهێنانی ئەم چاوەڕوانی و ئومێدە، مەرج ئەوەیە دەسەڵاتی دادوەری لەژێر فەرمانی دەسەڵاتی سیاسیدا نەمێنێتەوە و ببێتە دامەزراوەیەکی سەربەخۆ کە بەپێی پرەنسیپی سەروەری یاسای دەستوور دادپەروەری بڵاوبکاتەوە".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "لەو چوارچێوەیەدا لەبەردەم بڕیارێکداین کە کاریگەری لەسەر ئایندەی وڵات دەبێت، بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانێ کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەدرێت، دەبێتە ئاماژەیەک بۆ ئاشتی و دیموکراسی چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە، کە ئایا حکومەت ڕێز لە پرەنسیپی دادپەروەری سەربەخۆ دەگرێت یان نا،چونکە ئەم دۆسیەیە کەیسێکی گەورەیە، وەک دۆسیەی گازی، کە دادگا وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاری هێنا، بۆیە نەک تەنها بۆ دەم پارتی و خەڵکی ناوچەکە، بەڵکو بۆ وڵاتەکەمان گرنگییەکی زۆری هەیە.
بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ دەبێت ببێتە نیشانەیەک بۆ ئەوەی بێ یاسایی لە وڵاتدا کۆتایی بێت و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆیی خۆی بەدەست بهێنێت، دۆسیەی کۆبانێش وەک دۆسیەکانی دیکە دەبێت بە پێی یاسا کۆتایی پێبهێنرێت، پێویستە هەموو ئەو سکاڵایانە لاببرێن کە بۆ مەبەستی سیاسی لە بواری یاسادا دروستکراون، بەتایبەتی سزاکانی دۆسیەی گازی کە لەسەر بنەمای هیچ بەڵگەیەکی بابەتیی نییە".
پێویستە دەستبەجێ زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ ئازاد بکرێن
بەشداربووانی بەیاننامەکە ڕایانگەیاند، بەپێی بڕیارەکانی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە هەموو ئۆرگانەکانی دەوڵەتان پێوەی پابەندن و بەرپرسیارن لە جێبەجێ کردنی، دەبێت زیندانیانی کۆبانێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن، پێویستە حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری بە وردی لە بڕیاری لیژنەی وەزیران نزیک ببنەوە، ئەمەش ئەرکی ئەندامێتی ئەنجومەنی ئەوروپایە کە چاودێری بکەن، پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە سیاسەتی گرژی و نادادپەروەری و بێ یاسا نائارامی و ئاسایش بۆ کۆمەڵگە دەهێنێت، هیوادارین بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ ببێتە هۆی چەسپاندنی یاسا و ئاشتی کۆمەڵایەتی.