دامەزراوەی پەروەردەی شەنگال ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد
دامەزراوەی زمان و پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد و وتی: زمان بوون و ناسنامەی کۆمەڵگەیە.
شەنگال
دامەزراوەی زمان و پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال لە بەیاننامەیەکدا لە خوێندنگەی خەربات قەواڵە جەژنی زمانی کوردی پیرۆز کرد، بەیاننامەکە لەلایەن خالیدە شەنگالی، مامۆستای زمانی کوردی خوێندرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: زمان کولتوور و ڕاستی کۆمەڵگەیە، زمان بوون و ناسنامەی کۆمەڵگەیە، کاتێک بابەتەکە دێتە سەر کولتوور و زمان، لە بنەمای کۆمەلگە دەگەیت چونکە هیچ کۆمەڵگەیەک بێ زمان و کەلتوور نییە، زمانی مرۆڤ ڕاستی مرۆڤە، بۆیە ئەرکی هەموومانە کە خاوەنداری لە زمان و کولتووری خۆمان بکەین، زمان چالاکییەکی بنەڕەتی مرۆڤە، چونکە ئەگەر ئێمە بە زمانی خۆمان بنووسین، بخوێنینەوە و قسە بکەین، ئەوا کولتوور و زمانی خۆمان دەناسین، زمان کۆڵەکەی سەرەکی کۆمەڵگەیە، ١٥ی ئایار ڕۆژێکی گرنگە بۆ زمانی کوردی، لەبەر ئەوەی زمان لە هەموو ئەلفوبێیەکدا بەکاردێت، هەر ئەلفوبێیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەڵام لە نێوان ئەم ئەلفوبێیەدا، بەسوودترین و دەوڵەمەندترین ئەلفوبێی لاتینییە.
"هەبوون و ناسنامەی خۆمان دەپارێزین"
١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردییە، وەک دامەزراوەی پەروەردەی شەنگال ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین و دەڵێین خاوەداری لە زمان و بوونی خۆمان دەکەین، لەبەرئەوەی زمان گرنگترین قەڵایە بۆ پاراستنی خەڵک،هەر زمانێک مێژوو، کولتوور و ئەدەبیاتی کۆمەڵگەیەک پێناسە دەکات، با بە زمانی خۆمان بنووسین و قسە بکەین بۆ ئەوەی ڕاستیەکانمان لەبیر نەکەین، لەبەرئەوەی زمان راستی ئێمەیە، جارێکی دیکە ئێمە وەک دامەزراوەی پەروەردەیی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین، هەبوون و ناسنامەی خۆمان دەپارێزین.