پەروین بوڵدان: بەمزوانە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەین

پەروین بوڵدان،ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە دەچنە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجاکان ئەنجام دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

 پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی او دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"لە پەرلەمانی تورکیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند بەم نزیکانە دەچنە ئیمراڵی و دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدەن.

 

سەبارەت بە ئامانجی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ  تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار پەروین بوڵدان ڕایگەیاند کۆبوونەوەکە تەبایە لەگەڵ ڕۆحی پرۆسەکە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەماندا دووبارە کۆدەبنەوە.