نەوەی Z لە هەڵکشاندایە: تەڤگەرەکانی گەنجان سیاسەتی جیهانی دەهەژێنن
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نەوەی Z لە ڕێگەی چالاکییەکانی لە میدیای دیجیتاڵیدا نیشانی داوە کە ئاگاداری جیهان و سیاسەتی دەوڵەتەکانە، خەریکە چەشنە کۆنەپەرستانەکان تێکدەدات و دەوڵەتان ناچار دەکات لە ڕێگەی چالاکییەکانییەوە پەیامنێکی کۆمەڵایەتی نوێ بگرنەبەر.

ساریا دەنیز
ناوەندی هەواڵ-چالاکییەکانی “Gen Z" "نەوەی Z" یان تەڤگەرەکانی گەنجان بە شێوەیەک گەشە دەکەن کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٥دا سەرنجی خەڵک ڕادەکێشێت. ئەو دەنگەی کە نزیکەی لە هەموو گۆشەکانی جیهانەوە بەرز دەکرێتەوە، ئەو بیرۆکەیە دەڕەوێنێتەوە کە نەوەی Z لە ڕووی سیاسییەوە پەیوەندیدار نییە پوچەڵ دەکاتەوە، لە شارەکانی وەک کاتماندۆ، جاکارتا، ڕەبات و ئەنتاناناریڤۆ، ئەو گەنجانەی دژی سیاسەتەکانی حکومەت و نایەکسانی کۆمەڵایەتی چوونە سەر شەقامەکان سەرەڕای هەموو هێرشەکان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان.
بۆچی نەوەی Z لەسەر شەقامەکانە؟ ئەم کارە بەرفراوانانە چی نیشان دەدەن؟ خاڵە هاوبەشەکان لە شوێنە جیاوازەکاندا چین؟
چۆن حکومەت لە نیپاڵ کەوت؟
چالاکییە ناڕەزایەتییەکان لە نیپاڵ لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە دەستیپێکرد و بە خێرایی لە سەرانسەری وڵاتدا بڵاوبووەوە. ئەو چالاکییانەی بووە هۆی ڕووخانی حکومەت. گەنجان لەسەر دیجیتاڵ میدیا خۆیان ڕێکخست و دژی قەیرانی ئابووری و بێکاری و نادادپەروەری ڕژانە سەر شەقامەکان. لایەنی سەرنجڕاکێشی ئەم کارانە ئەوە بوو کە تەڤگەرەکان بێ سەرکردە بوون. چالاکوانان خۆیان بە نەوەی ز (ئەوانەی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠١٢ لەدایک بوون) پێناسە کردووە. سەرکردایەتییەکی ناوەندی نییە بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکان، بەڵام بەشێک لە دەستەکۆمەڵی گەنجان وەک هێزی بزوێنەری تەڤگەرەکە سەرهەڵدەدەن. ئەم گروپانە داوای کردار دەکەن بە شێوەی ئۆنلاین، چالاکوانان دەیانەوێت کۆتایی بە نادادپەروەری بهێنن و دەڵێن گۆڕانمان دەوێت، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کردارەکان بەکارهێنانی لەیبڵی میدیای دیجیتاڵییە؛ "نەپۆ بەبەک" و "نەپۆ زارۆک". "نەپۆ" کورتکراوەی خزمایەتییە و ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە مرۆڤە زلهێزەکان بەرژەوەندی خێزانەکانیان لە پێشینەی کارەکانیان دادەنێن.
ئەم لەیبڵە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ژیانی پڕ لە خۆشی سیاسەتمەداران و خێزانەکانیان لە دیجیتاڵ میدیادا بووە جێی بایەخ. گەنجان دەڵێن لە سەردەمێکدا کە مرۆڤەکان خەریکی تێکۆشانن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ئەم کەسانە سەردەکەون و بەبێ هیچ کێشەیەک لە لوکسدا دەژین.
گەورەترین تەڤگەری مێژووی مەغریب
ڕاپەڕینی گەنجان ئیلهامبەخش بوو بۆ تەڤگەرەکانی گەنجان لە ماداگاسکار و وڵاتانی دیکە. لە مەغریب و ماداگاسکار بەتایبەتی لەم دواییانەدا چالاکیی ناڕەزایەتی لەسەر پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان ڕێکخرا و کارنامەی وڵاتەکە دادەنرێت. وەزیری ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، لەو چالاکییانەدا سێ کەس کوژراون. وەزارەتەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە قوربانییەکان لە ئەنجامی هەوڵی خەڵک بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی پۆلیس کوژراون، بەڵام شایەتحاڵەکان ئەو دەنگۆیانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، چالاکییەکانی مەغریب بە گەورەترین کردەوە لە ساڵانی ڕابردوودا پێناسە دەکرێن. تەڤگەرەکە کە هەزاران گەنج لەسەر دیسکۆرد ڕێکیان خستووە، داواکارییەکانی ژیانێکی بەڕێز و داهاتی یەکسان و سیستمێکی تەندروستی ڕێکخراو دەخاتە ڕوو.
"بۆ داهاتوویەکی باشتر"
هەروەها لە ماداگاسکار، گروپەکە بە ناوی “جەن ز ماداگاسکار” بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتەکەدا خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بە سەرپەرشتی گەنجان ئەنجامدا. کیتاکاندریانا ڕافیتۆسۆن، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی سەبارەت بە تەڤگەرەکە وتی: ئەم ناڕەزایەتیانە بە لۆژیکی دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات دەستیپێنەکردووە، بەڵکو بە داواکاری داهاتوویەکی باشتر دەستیپێکردووە.
بەپێی داتاکانی یونیسێف، دوو لەسەر سێی دانیشتوانی ماداگاسکار تەمەنیان لە خوار ٣٠ ساڵەوەیە. ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی پڕۆژەی تێچووی زۆر و تۆمەتی گەندەڵی، توڕەیی گەنجان زیادیکردووە، لە وڵاتێکدا کە زۆربەی دانیشتووانەکەی بە کەمتر لە دوو دۆلار لە ڕۆژێکدا دەژین، پڕۆژەی تەلەفریک لە ئەنتاناناریڤۆ کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە. لە لایەکی ترەوە ئەو هەواڵەی کە لە دیجیتاڵ میدیادا بە شێوەیەکی بەرفراوان باسی لێوەکرا ئەوە بوو کە کوڕی سەرۆک ئاندری ڕاجۆلینا بە بڕی ١٥٠ هەزار یۆرۆ لە سویسرا دەخوێنێت.
هێزی دەستی ئەوان میدیای دیجیتاڵییە
جوڵەکانی نەوەی Z بە هێزی دیجیتاڵ میدیا گەشە دەکەن. هاشتاگ و وێنەی زیرەکی دەستکرد و ڤیدیۆ و نوکتەی گاڵتەجاڕانە بەهێزترین ئامرازن لە دەستی گەنجان. ئەوەی لە نیپاڵ ڕوودەدات بووەتە پریشکێک بۆ تەڤگەرەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.
گەنجان ئاڵای چەتەی دەریایی کە لە زنجیرە مانگای ژاپۆنی One Piece وەرگیراوە وەک هێمایەک بەکاردەهێنن. ئەو ئاڵایەی لە تەڤگەرەکانی ئەندەنوسیا و نیپاڵدا بەکارهاتووە، لە وەشانی ماداگاسکاردا فیگەری سەری هەیە و بە ناونیشانی ناوخۆیی ڕازاوەتەوە.
گەنجان چییان دەوێت؟
گەنجان بە نزیکەیی بە هەمان داواکاری لەسەر شەقامەکانن. خەرجکردنی بەرپرسانی حکومی یان بەشێک لە حیزبەکانی وڵات، ژیانی لوکس و نمایشکردنی ئەم ژیانە لە دیجیتاڵ میدیادا، سووتەمەنی تەڤگەرەکانی گەنجانە، تەڤگەرەکانی گەنجان زیاترن لە داواکارییەکی ئابووری بۆ مانەوە و گۆڕانکارییەکی تەواو لە سیستمەکەدا. لە ڕاستیدا تەڤگەرەکان نوێنەرایەتی شکستێکی گەورەش دەکەن. هەرچەندە تەڤگەرەکان لەلایەن گروپەکانەوە بەبێ سەرکردایەتی ئەنجام دەدرێن؛ شرۆڤەکاران دەڵێن ئەم تەڤگەرانە دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن.
تەڤگەرەکان لە گەشەکردندان
ئەم تەڤگەرە نەوەی نوێیانە لە هەموو جیهاندا سەرهەڵدەدەن، و تەنها لە وڵاتەکانی خۆیاندا نییە، و پێدەچێت ڕوخساری سیاسەت لە جیهاندا بگۆڕن. ئەوەی ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە ئەوەیە کە چالاکوانان پاشەکشە ناکەن، تەڤگەرەکان چ لە دیجیتاڵ میدیا و چ لەسەر شەقامەکان گەشە دەکەن. گەنجان دەڵێن ئەگەر ئەنجامێکی بەرچاو بەدەست نەهێنرێت، ئەوا تەڤگەرەکان بڵاودەبنەوە و گەشە دەکەن.
بانگەوازێک بۆ پەیمانی کۆمەڵایەتی
گەنجان کە بە تایبەتی ڕەخنە لە کاروباری دەوڵەت دەگرن، لە سەرووی هەموو شتێکەوە دادپەروەری و چاکسازییان دەوێت. گەنجان تەنها گلەیی ناکەن، دەیانەوێت شتێکی نوێ بکەن و ئەو پەیامە بنێرن کە ‘ئێمە لێرەین’. ئەو گەنجانەی ناسنامەی خۆیان ڕادەگەیەنن، دەیانەوێت لە ڕووی سیاسییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و داواکارییەکانیان ببیسترێت. داواکاری گەنجان ئەوەندە ئاسایی نییە، وەک پەیمانێکی کۆمەڵایەتی سەیر دەکرێت و ئەمەش وەک دەرفەتێک ببیندرێت.