ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: سووریا پێویستی بە پەیماننامەیەکی ڕێگەی سێیەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە

پەروین بوڵدان,ئەندامی شاندی ئیمراڵی ئاماژەی بەوەدا ڕێبەری گەلی کورد لە کۆتا دیداردا وتوویەتی: " سووریا پێویستی بە پەیماننامەیەکی ڕێگەی سێیەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە".

ناوەندی هەواڵ

 

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی  چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسی وڵات ئەنجامداو هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی دەربارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە کۆتا دیداری لەگەڵ شاندەکە لە ٣ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو،  ئاشکرا کرد.

 

هەڵسەنگاندنەکانی پەروین بوڵدان بەم شێوەیەن: بەڕێز ئۆجالان لەمێژە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵسەنگاندن دەکات. چوارچێوەی هەڵسەنگاندنەکانی پێشووی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نەگۆڕاوە. ئەو چوارچێوەیە بریتییە لە؛ هاوپەیمانیی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا لەسەر بنەمای یاسای پاراستنی مافەکانی ژیان و گرتنەبەری ڕێی سێیەم.

 

گرنگی زمانی ئەرێنی لە چارەسەری کێشەکانی هەرێمەکە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندی کێشە و چارەسەرەکانە. بەڕێز ئۆجالانیش هەست بەمە دەکات. حەقیقەت چی بێت بەڕێز ئۆجالانیش ئەوە دەڵێت و ئێستاش دەیڵێت. بەڕێز ئۆجالان ئاماژەی بەوە کرد، کە پێویستە بەرپرسانی دەوڵەت واز لە زمانی هەڕەشە بهێنن. ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەنگاوی مێژوویی نراون و وتی، کە پێویستە بە هەڵسەنگاندنێکی ڕوون سەیری ئەو هەنگاوانە بکرێت. هەروەها جارێکی دکی گرنگیی زمانی ئەرێنی هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ سووریای بەبیرهێنایەوە.

 

پەیوەست بە زمانی شەرانگێزی ڕاگەیاندن

بەڕێز ئۆجالان ڕەخنەی توندی زمانی ڕاگەیاندنی کرد. بەڕێز ئۆجالان باسی لەوە کرد کە هێشتا کەناڵەکان و شرۆڤەکاران زمانی دوژمنایەتی بەکاردەهێنن و ناڕازییە لەوە. بەڕێز ئۆجالان ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەو کەسانەی درێژە بە زمانی نزم و دوژمنایەتی دەدەن، ئاشتی، چارەسەری و یەکسانییان ناوێت و ئامانجیان دوژمنایەتییە.