نور حەمادە، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ژنانی عەرەب

نور حەمادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی فێمینیستی لوبنانی، یەکێکە لەو کەسایەتییە دیارانەی کە بۆ پرسی فێمینیزم و یەکسانی ڕەگەزی لە جیهانی عەرەبیدا خەباتی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

نور حەمادە، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسێکی فێمینیستی لوبنانییە و یەکەمین ڕێکخراوی ژنانی لە لوبنان دامەزراندووە، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە سازدانی یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی عەرەب، کە دەرئەنجامەکانی بە دەرکردنی بڕیارنامەکان کاریگەری ئەرێنییان لەسەر مافە مەدەنی و خێزانییەکانی ژنان هەبووە.

 

ژنانی ڕۆژهەڵات یەکسانن بە ژنانی ڕۆژئاوا

نور حەمادە، چالاکوانی مافی ژنان لە شام، لە ساڵی ١٨٩٧ لە لوبنان لەدایک بووە، بە داواکارییەکانی بۆ ئاشتی و دادپەروەری و یەکسانی و داکۆکیکردنی لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان ناسرابوو، لە ڕێگەی تێگەیشتنێکی قووڵی لە سیستمی سیاسییەوە ژیانی خۆی بۆ کۆمەڵگریەکی دادپەروەرانەتر بۆ هەمووان تەرخان کرد.

 

 بە درێژایی ژیانی پیشەیی خۆی، جەختی لەسەر بنەما مرۆییە گشتگیرەکان کردەوە کە پێویستە لیژنەی پسپۆڕانی باری یاسایی ژنان لە ساڵی ١٩٣٧دا لەسەری بونیاد بنرێت، پێیوابوو کە کۆدکردنی ستانداردێکی یاسایی نێودەوڵەتی بۆ هەموو ژنان باشە، نەک تەنها بۆ پێگەی ژنان لە ئەمریکا و ئەوروپا.

 

ئەو بوو بە یەکێک لە یەکەم بەشداربووانی بزووتنەوەی ژنان کاتێک کاندید کرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی ژنانی "ڕۆژهەڵات" لە لیژنەی پسپۆڕان، چونکە ئەزموونی ١٥ ساڵەی هەبوو لە کارکردن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنان، بە تایبەت لە ژێر داگیرکاریی فەرەنسا بەسەر شامدا، هەروەها وەک ناوبانگێکی نێودەوڵەتی خۆی لە ژێر ئەو ئەرکەدا، توانی لە ساڵی ١٩٢٨دا ئەکادیمیای ئەدەبی ژنان دابمەزرێنێت، هەروەها سەرۆکایەتی دوو کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کرد لە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٣٨.

 

لە ماوەی کارکردنیدا هەوڵیدا پەیوەندییەکانی نێوان ڕێکخراوە فێمینیستەکان لە وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی مافی ژنان پەرەپێبدات و لەبەر ئەوەی ژنانی وڵاتانی هەڵبژێردراو بابەتی مشتومڕ بوون کە ئایا دەتوانن شارەزا بن لە دۆخی خۆیان، نور حەمادە داوای کرد کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەک وەک بابەتی خوێندن و بەدەرکردنی سیستماتیکی لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو وەک بەشداربووانی خەباتی جیهانی بۆ یەکسانی بەشداربن، هەروەها لەنێو بەشداربوواندا بوو لە فشارخستنە سەر کۆمەڵەی گەلان بۆ ئەوەی بە فەرمی پرسی ژنان و ئەزموونەکەیان بناسێنن.  

 

لە هەمانکاتدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە سازدانی کۆنفرانسی ژنانی عەرەبی، کە تیایدا داوای لە چالاکوان هودا ئەل-شەعراوی کرد کە هاوبیرە فێمینیستەکانی لە میسر کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن، جگە لە بەشداریکردنی شاندێکی ژنانی هیندستان کە هاتبوون بۆ بەیروت، هەروەها یەکەم ڕێکخراوی ژنانی لە لوبنان دامەزراند، یەکێتی ژنانی سووریا - لوبنانی، و پۆستی ڕێبەرایەتی و ڕێکخستنی بەدەست ئەوەوە بوو، یەکێتییەکە یەکەم بلۆکی بنیاتنانی کۆنگرەی عەرەبی پێکهێنا.

 

ژنانی ڕۆژهەڵات لە کۆنگرێس

کۆنفرانسی ژنانی ڕۆژهەڵات دوای کۆنفرانسی ژنانی عەرەب لە شام بەڕێوەچوو و نوێنەری هەر وڵاتێک تێڕوانینێکی گشتی سەبارەت بە دۆخی ژنان لە وڵاتەکەی پێشکەش کرد، لە میانی کۆنفرانسەکەدا نور حەمادە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵێک پێشەنگی فێمینیست لە فارس و عێراق کرد، پلان و چارەسەرەکانی لەگەڵیان خوێندەوە، لە میانی کۆنفرانسەکەدا سەرنجی خستە سەر بەشداریکردنی لاوازی ژنانی موسڵمان و ئەو پیاوانەی کە شانازییان بە بێدەنگکردنیان و شکاندنی ئیرادەیانەوە دەکرد، جەختی لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی کولتووری و کۆمەڵایەتی ژنان کردەوە.

 

دوای کۆتاییهاتنی کۆنفرانسەکە، بڕیاریدا کۆنفرانسێکی دیکە ساز بکات، بەنیاز بوو یەکێک لە کۆبوونەوەکانی لە تاران ئەنجام بدات و بە کۆمەڵێک بڕیارەوە هاتە دەرەوە کە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر مافە مەدەنی و بنەماڵەییەکانی ژنان هەبوو، کە بوونی ژن وەک بڕیارێکی سروشتی کۆمەڵایەتی لە ڕووی یەکسانی جێندەرییەوە تایبەتمەند دەکرێت کاتێک باس لە مووچە و پەروەردە دەکرێت لە ئاستی سەرەتاییدا.

 

نور حەمادە تاکە فێمینیستێکی دەرە ئەوروپی بوو کە زاراوەی "ڕۆژهەڵات"ی بەکارهێنا بۆ پێناسەکردنی بۆچوونەکانی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی فرەیی پێکهاتەکان کردەوە و تەنانەت هەوڵیدا مەسیحییەکانی لە وتارەکانیدا جێگیر بکات.

 

هەروەها بە یاوەری یەکێک لە براکانی سەردانی دەوڵەتی ڤاتیکانی کرد لە ئیتاڵیا بۆ تاوتوێکردنی پرسە نیشتمانییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عەرەبی، بەتایبەتی لە ژێر داگیرکاریی فەرەنسا لەسەر لوبنان و سووریا، هەروەها سەردانی چەند وڵاتێکی کرد، لەوانە ئێران، عێراق، سووریا و ئەمریکا، لەوێشەوە گەڕایەوە بۆ لوبنان، تا لە ساڵی ١٩٦٢ کۆچی دوایی کرد، دوا کاریشی بەشداریکردن بوو لە ژنێڤ لە ساڵی ١٩٣٨ بۆ بەشداریکردن لە بزووتنەوە جۆراوجۆرەکانی فێمینیستی لە کۆمەڵەی گەلان.